یونیسێف: ئەمساڵ لە عێراق 35 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە

27-08-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن مین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سندوقی هاریکاریکردنی منداڵان سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە (یونیسێف) بڵاویكرده‌وه‌، لە هەشت مانگی ساڵی 2021دا لە عێراق 35 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ گیانیان لەدەستداوە و 41 منداڵی دیکەش برینداربوون.
 
شیما سان گوبتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرایكرد، نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو ئابی 2021، کوژرانی 35 منداڵ و برینداربوونی 41ی دیکەی بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی جەنگەوە تۆمار کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی 2020 رووی لە هەڵکشان کردووە بە جۆرێک لەو ساڵەدا تەنیا کوژرانی شەش منداڵ و برینداربوونی 12ی دیکە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی جەنگ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تۆمارکراوە.
 
یونیسێف نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی کوژراو و بریندار بوونی منداڵان بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی جەنگ لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی دواییدا نیشانداوە.
 
مین و بۆمبە نەتەقیوەکان یەکێکن لە گەورەترین ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی حکومەتی عێراق بووەتەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک، لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی دیکەی مین لە پارێزگاکانی باشووری وڵاتەکە کە مێژووەکەیان بۆ جەنگی کەنداو و جەنگی نێوان عێراق و ئێران (1980-1988) دەگەڕێتەوە.
 
بەپێی راپۆرتێکی روانگەی مینی زەمینی (Landmine Monitor)، عێراق یەکێک لەم وڵاتانەیە کە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رووبەڕی خاکی وڵاته‌كه‌ی بە مین و پاشماوەکانی جەنگ پیس کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و لۆگۆی وەزارەتی کارەبای عێراق.

کارەبای عێراق: رێکارەکانی کڕینی گاز لە تورکمانستان تەواو بوونە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایین

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی کڕینی گازیان لە تورکمانستان تەواوکردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەکەن.