دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا

رووداو - بەغدا

دوو تەقینەوە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا ئەنجامدران و 14 کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.

تەقینەوەی یەکەم بریتی بووە لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی شوڕتلرابعە لە باشووری رۆژئاوای بەغدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا 4 ژن کوژراون و 5ی کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەی دووەم بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ئەبودشێر لە باشووری بەغدا ئەنجامدراوە. لەو تەقینەوەیەشدا 2 کەس کوژراون و 3 ی دیکەش بریندار بوون.