نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆدەبێتەوە

27-07-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەغدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
 
تیمی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە 'یونامی'، ئەمڕۆ چوارشەممە 27-07-2022، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "ئەمڕۆ، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە." 
 
لەبارەی ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەسەر کراوە ئاماژەی بەوە کرد، "هەردوولا باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق کرد، له‌وانه‌ش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ." 
 
رۆژی دووشەممە 25-07-2022، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە محەممەد شیاع سوودانییان بەربژێر کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 
دوای ئەم پێشهاتە، گوشارەکان لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان زیاتر دەبن بۆ رێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، چونکە تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی هەر یەکەیان بەربژێری خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە و لەسەر یەک بەربژێر رێکنەکەوتوون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە