بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشین لە سلێمانی دەستگیردەکرێت

27-02-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی عێراق رایگەیاند، بکوژی فڕۆکەوانێکی خانەنشینکراوی عێراقیان لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە، دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی پێبووە کە پارەی فڕۆکەوانەکە بووە.
 
رۆژی دووشەممە 27-2-2023، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە شاری سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "دوای هەوڵێکی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار، توانیان بکوژی سەعد موحسین مەرزوک دلێمی لە سلێمانی دەستگیر بکەن." 
 
فڕۆکەوانە خانەنشینکراوەکە ئەفسەری هێزی ئاسمانیی عێراق بووە بە پلەی عەقید، لە قەزای کەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار کوژراوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: "تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی پێبووە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کوژراوەکە گەڕاوەتەوە. دوای وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنی دادوەری بەدواداچوون بۆ بکوژەکە کرا کاتێک بەرەو سلێمانی هەڵاتووە، دوای دەستگیرکردنی قسەکانی وەرگیرا و رەوانەی لایەنە یاساییە تایبەتمەندەکان کرا." 
 
رۆژی چوارشەممە، 22-2-2023، سەعد موحسین مەرزوک، عەقیدی فڕۆکەوانی خانەنشین لە قەزای کەرمەی پارێزگای ئەنبار کوژرا، کوژراوەکە برای لیوا روکن غازی دلێمی، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی فەیلەقی سێی سوپای عێراق و تەڵاڵ دلێمی، کاپتنی فڕۆکەوان بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.