مستەفا چاوڕەش: کێ دەردەچێت و دەرناچێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە گەلەکەمان سەربکەوێت

27-01-2022
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەم ساڵح؛ یەکێتی پشتی بە دەنگی پەرلەمانتارانی لایەنەکانی چوارچێوەی هەوئاھەنگیی شیعەکان بەستووە، کە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا خۆیان وەکو فراکسیۆنێکی 88 ئەندامی ناساند.
 
دەگوترێت لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بەربژێری یەکێتیی نشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نیازی کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەو ئەگەرە بە دوور دەبینێت و دەڵێت، "ھەموو ھیوایەک ھەیە، نابێت ھەر شتێک رووبدات ئێمە کۆتایی بە ژیانی سیاسی بهێنین، ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین وڵاتی خۆمانە، کێ دەردەچێت و کێ دەرناچێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە گەلی ئێمە سەربکەوێت".
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لەکێبڕکێدایە لەگەڵ یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار و ئێستا شاندێکی باڵای لە بەغدایە، پارتی کە 31 کورسیی هەیە، پشتی بە رێککەوتنی لەگەڵ رەوتی سەدر و سوننەکان بەستووە، کە لە رۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2022 بەربژێری پارتی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان 180 دەنگی بەدەستهێنا، ئێستا دەیانەوێت لەگەڵ لایەن و فراکسیۆنەکانی دیکەش کۆببنەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەهێزکردنی پشتیوانی بۆ هۆشیار زێباری.
 
د. رێناس جانۆ، ئەندامی شاندی پارتی لە بەغدا رایدەگەیێنێت، "ھەموو دەرگاکان ماون، ھیچ دەرگایەک دانەخراوە بۆئەوەی بڵێن ھیچ دەرگایەکی دیکە ماوە، ھەموو دەرگایەکان کراوەن، ئێمە لەگەڵ یەکێتی کاروانێکی دوور و درێژی خەباتی سیاسی و چەکداریمان ھەبووە، ھەموو دەرگاکانیش کراوەن، ناشکرێت ئێمە وا پیشانی خەڵکی خۆمان بدەین کە ئێمە ھاتووین بۆ ئێرە بۆ دژی یەکدی بێت، نەخێر ئەمە یارییەکی سیاسییە و کاری سیاسییەکانە کە کاری تێدا بکەن، ئێمە ھەنگاوەکانمان زۆر لەسەرخۆیە، پێمان خۆشە لایەنی بەرامبەریش وا بیربکاتەوە".
 
لەدوای ھەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 پارتی و یەکێتی جەختیان لە یەکڕیزی دەکردەوە، بەڵام خواستی پۆستی سەرۆککۆمار وایکرد ھەریەکەو بەجیا رێگەی بەغدای گرتەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.