حەشدی شەعبی ناسنامەی کوژراوەکەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە

26-12-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن حەشدی شەعبی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی ناسنامەی ئەو چەکدارەیان ئاشکراکرد، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشەکانی ئەمریکا لە پارێزگای بابل کوژرا، بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە لە لیوای 45ـی حەشدی شەعبی بووە.
 
گرووپەکانی حەشدی شەعبی، ناسنامەی چەکدارە کوژراوەکەی ئەمڕۆی کەتیبەکانی حیزبوڵڵایان ئاشکراکرد، کە لە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکیان لە پارێزگای بابل کوژرا و بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە ناوی درع حەسەن عەلی عامرییە و چەکداری لیوای 45ـی حەشدی شەعبییە، ئەو چەکدارە بە "ئەبو ئادەم" ناسراوە و لە ناوچەی جورفولسەخر کوژراوە.
 
زانکۆی بابل لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر گرووپێکی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکە کرد و دەڵێت "هێرشەکە کارگەیەکی ئۆکسجینی کردووەتە ئامانج."
 
رۆژی سێشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە حلەی ناوەندی پارێزگای بابل کوژراوە. 
 
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی 20 کەسی دیکە کە هەشتیان ئەندامی هێزە چەکدارەکانی عێراقن. هاوکات، چوار چەکداریش لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق بریندار بوون. 
 
پێشتر بەرپرسانی سوپای ئەمریکا رایانگەیاند، لە تۆڵەی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمریکی لە هێرشێکی درۆنیدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر سێ بنکە و بارەگاکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا.
 
بەگوتەی مایکڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئەو وڵاتە کاژێر 4:45ـی بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 26-12-2023) بە کاتی هەولێر، ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کراونەتە سەر سێ شوێنی سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە، کە چاوەڕوان دەکرێت: "ژمارەیەک چەکداری کەتائیبی حیزبوڵڵای تێدا کوژرابن."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دوای سەردانەکەی سوودانی، ئێران 625 مێگاوات کارەبا دەداتەوە عێراق

کۆماری ئیسلامی ئێران، 625 مێگاوات کارەبای بۆ عێراق گەڕاندەوە، بەڵام تائێستا بڕیاری نەداوە هەناردەی گازەکەی بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لایەنی ئێرانی دەڵێن هێشتا خەریکی نۆژەنکردنەوەی بۆریی گازن.