رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری بەسرە دەڵێت، تاوەکو ئێستا 92 خێزانی لوبنانی گەیشتوونەتە بەسرە. بەشێکیان لەگەڵ خێزانی دیکەی خەڵکی پارێزگاکە دەمێننەوە.
ماهر عامری، جێگری پارێزگاری بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا 92 خێزانی لوبنانی گەیشتوونەتە بەسرە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەریەیە کە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە رایگەیاندووە.
جێگری پارێزگاری بەسرە باس لەوە دەکات، بەشێك لەو خێزانە لوبنانییانە میوانی خەڵکی بەسرەن و لە ماڵەکانیان دەمێننەوە؛ ئەوانی دیکە کە 72 خێزانن میوانی پارێزگای بەسرەن.
سەبارەت بە ئاماری هاووڵاتییانی لوبنانی لەنێو عێراق، عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رووداوی گوت، زیاتر لە 13 هەزار لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق.
بە گوتەی عەلی عەباس، رۆژانە 5 - 10 پاس لە هاووڵاتییانی لوبنانی لە رێگەی دەروازەی قائیم لە سنووری ئەنبارەوە دەبەنە نێو عێراق و پێشوازییان لێدەکرێت.
بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵاوە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار لوبنانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و بەشێکیان چوونەتە عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ