رووداو دیجیتاڵ
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردووە و لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا دەنگی لەسەر دەدرێت.
رۆژی دووشەممە 26-09-2022، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، محەممەد حەلبووسی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نووسیوە و لە خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لە رۆژی رۆژی چوارشەممە 28-09-2022 دەنگی لەسەر دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "پێشبینی ناکرێت دەستلەکارکێشانەوەکەی حەلبووسی قبووڵ بکرێت."
لەبارەی ئەگەری قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەش، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئەگەر قبووڵبکرێت، ئەو کاتە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە من دەیکەم و سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرین."
خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
- خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
- دەنگدان لەسەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
- هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ