لە چلەی ئیمام حوسێن واتسئەپ زۆرترین و تێلیگرام کەمترین بەکارهێنەریان هەبووە

26-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق ئامارەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی پەیوەندی و سۆشیاڵمیدیای لە 5ـی ئەم مانگەوە لە چوار شوێنی عێراق کە مەزارە پیرۆزەکانی تێدایە راگەیاند. زیاتر لە 150 ملیۆن بەکارهێنەری شەش تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، واتسئەپ زۆرترین بەکارهێنەر و تێلیگرام کەمترین بەکارهێنەری هەبووە.
 
بڵاوکراوەکە تایبەتە بە ئامارەکان لە نەجەف، کەربەلا، کازمییە و سامەڕا. بەپێی ئامارەکان، قەبارەی بەکارهێنانی داتاکان لە سەکۆکانی سۆشیالمیدیا بەمشێوەیە بووە:
 
- واتسئەپ: 1.116 تێرابایت، 677 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
- فەیسبووک: 4.452 تێرابایت، 2.487 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
- ئینستاگرام: 2.437 تێرابایت، 1.507 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
- یوتیوب: 2.371 تێرابایت، 1.224 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
- تیکتۆک: 4.273 تێرابایت، 2.568 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
- تێلیگرام: 613 تێرابایت، 2.568 تێرابایتی لە کەربەلا بووە.
 
 دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، ئامارەکانی ژمارەی بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیاشی لەو شوینە راگەیاندووە کە بەمشێوەیە:
 
- واتسئەپ: 45.005.176 بەکارهێنەر، 16.982.516 یان لە کەربەلا بووە 
- فەیسبووک: 31.285.050 بەکارهێنەر، 16.720.642 یان لە کەربەلا بووە
- ئینستاگرام: 21.415.296 بەکارهێنەر، 11.901.360 یان لە کەربەلا بووە
- یوتیوب: 20.484.354 بەکارهێنەر، 10.863.262 یان لە کەربەلا بووە
- تیکتۆک: 17.475.135 بەکارهێنەر، 9.823.996 یان لە کەربەلا بووە
- تێلیگرام: 15.827.929 بەکارهێنەر، 9.189.832 یان لە کەربەلا بووە
 
رۆژی یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ئاماری 20 رۆژی رابردووی شارەکانی نەجەف، کەربەلا، کازمییە و سامەڕای تایبەت بە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن بڵاوکردەوە. کۆی گشتیی پەیوەندییەکان 475 ملیۆن و 561 هەزار و 955 پەیوەندیی بوون، تەنیا لە کەربەلا 269 ملیۆن و 179 هەزار و 345 پەیوەندی کرابوون.
 
یەکشەممە، 25ـی ئاب، یادى چلەى ئیمام حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی تاڵیب، چوارەم جێنشینی پەیامبەری ئیسلام، سێیەم ئیمامى شیعەکان بوو و زیارەتکاران سەردانى شارى کەربەلایان کرد کە مەزارگەى ئەو ئیمامەى لێیە. 
 
بەگوێرەى پیرۆزگەی حوسێنییەی سەر بە دیوانى وەقفى شیعەى عێراق کە رۆژی یەکشەممە دەریکردووە، ژمارەى تەواوى ئەو زیارەتکارانەى کە بۆ چلەى شەهیدکردنى ئیمام حوسێن سەردانى کەربەلایان کردووە، 21 ملیۆن و 480 هەزار و 525 زیارەتکار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.