فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 31 بەرپرسی باڵای عێراقی دەرچوو

26-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 36 فەرمانی دەستگیرکردن و هێنانە بەردەم دادگەی بۆ 31 بەرپرسی پلەباڵا و تایبەت دەرکردووە، "بڕی زیاتر لە 112 ملیار دینارمان لە پارەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە یان نەمانهێشتووە بەفیڕۆبچێت".
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، "مانگی تەممووزی رابردوو 36 فەرمانی دەستگیرکردن و هێنانە بەردەم دادگەمان بۆ  31 بەرپرسی پلەباڵا و تایبەت دەرکردووە، بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و نووسینگەکانی لێکۆڵینەوە لە بەغدا و پارێزگاکان رەوانەی دادگە کراون".
 
بەپێی دەستەکە، 30 تۆمەتبار فەرمانی هێنانە بەردەم دادگە و شەشیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، دوو لەوانە وەزیری پێشوو، یەک وەزیری پێشووتر، ئەندامێکی پەرلەمان و شەش بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، 14 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و دوو بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر، جگە لە پارێزگارێکی پێشوو و سێ پارێزگاری پێشووتر.
 
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، لەو مانگەدا بڕی زیاتر لە 99 ملیار دینار کە دزراوە ئاشکراکراون، نزیکەی سێ ملیار دینار بەپێی بڕیاری یاسایی گەڕێندراوەتەوە، نزیکەی 10 ملیار دیناریش بەکردەیی گەڕێندراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.