کۆمپانیاى "بێ مۆڵەت" لە عێراقەوە گەشتیار دەبەنە میسر

26-08-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەرگرتنى ڤیزاى گەشتکردن بۆ میسر دەدرێتە کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیی عێراقى، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم ئەو کۆمپانیا میسرییانە خرانە "لیستى رەشەوە" کە ئەو گەشتانەیان رێکدەخست، بەڕێوەبەرى پەیوەندیی کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارى عێراق دەڵێت: "ئەو هەنگاوەى هێڵى ئاسمانیى عێراقى ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە دامەزراوەکانى دەوڵەت ئاگادارى بڕیارى یەکدی نین و کۆمپانیاى بێ مۆڵەت هەن کە ئەو گەشتانە رێکدەخەن".
 
رۆژی 22ى ئابی 2022 کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق رایگەیاند؛ بەمنزیکانە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەى نووسینگەکانیانەوە ڤیزاى گەشتکردن بۆ میسر وەربگرن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەى نووسراوێکى دەستەى گەشتوگوزارى عێراق، کە لە 5ى تەممووز ئاڕاستەى پەیوەندیی کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارى عێراقى کردووە، داوایان لێدەکات، مامەڵەکردن لەگەڵ شەش کۆمپانیاى میسرى رابگرن، بەهۆى مامەڵەیان لەگەڵ گەشتیارانى عێراق، کە سکاڵایان لەو بارەیەوە پێگەیشتووە.
 
حەیدەر عامر، بەڕێوەبەرى پەیوەندیی کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "بڕیارى راگرتنى کارکردنى ئەو کۆمپانیا میسرییانە بەردەوامە، بەڵام نازانین وردەکاریى ئەو بڕیارەى هێڵى ئاسمانیى عێراق چییە، ئەوە بەڵگەى ئەوەیە دامەزراوەکانى دەوڵەت ئاگادارى بڕیارەکانى یەکدی نین".
 
بەگوێرەى بڕیارەکەى دەستەى گەشتوگوزارى عێراق هەر کۆمپانیایەک پێچەوانەى ئەو بڕیارە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا میسرییانە بکات، رێوشوێنى یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر، کە حەوت کۆمپانیان.
 
بەڕێوەبەرى پەیوەندیی کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارى عێراق ئاشکرای کرد لە پاش داخستنى ئەو کۆمپانیایانە کە مۆڵەتیان هەبوو، ئێستا کۆمپانیاى دیکە کە مۆڵەتیان نییە و باج نادەن، گەشتى هاووڵاتییانى عێراق بۆ میسر رێکدەخەن، گوتیشى: "کاتێک لیژنە پەیوەندارەکان ئەو نووسینگانە دادەخەن، دواى چەند رۆژێک پێبژاردن دەدەن و دەست بەکارکردن دەکەنەوە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان بەو شێوەیە نییە و هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتى نەبێت رێگەنادەن کار بکات" .
 
هۆکارى راگرتنى کارى کۆمپانیاکانى گەشتوگوزارى میسرى لە عێراق بەهۆى سکاڵاى هاووڵاتییانەوە بوو لەو کۆمپانیایانە، یەکێک لە سکاڵاکان زیادکردنی نرخى ڤیزا بووە لە 15 دۆلارەوە بۆ 100 دۆلار.
 
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى میسر، ساڵانە نزیکەى 250 هەزار گەشتیار لە عێراقەوە سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاپا فرانسیس لە موسڵ.

پاپا فرانسیس: کاتێک سەردانی موسڵم کرد لە دوو هەوڵی تیرۆرکردن رزگارم بوو

پاپا فرانسیس کتێبێکی لەسەر ژیانی نووسیوە و بەشێک لە زانیارییەکانی نێو کتێبەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لە هەندێ نهێنیی سەردانەکەی سێ ساڵ لەمەوبەری بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و ئاماژە بەوە دەکات لەکاتی سەردانی بۆ موسڵ، دوو جار هەوڵی کوشتنی دراوە.