ئەنجامدەرانی کوشتارگەی مزگەوتی موسعەب بن عومەیر دەستگیرکران

26-08-2014
عومەر عەلی
نیشانەکردن موسەعب بن عومەیر
A+ A-

رووداو ـ دیالە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەستگیرکردنی سێ کەسی لە ئەنجامدەرانی کوشتارگەکەی مزگەوتی موسعەب بن عومەیر لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

ئەمەل عمران، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان و بەهاوکاری دانیشتوانی ناوچەکە، پۆلیسی پارێزگای دیالە هەریەک لەمونیر مەزهەر حاجم سوڵتان زرگوشی، سالم مەزهەر سوڵتان زرگوشی و سەدام مەزهەر سوڵتان زرگوشی بە ئەنجامدانی کوشتارگەی مزگەوتی موسعەب بن عومەیر دەستگیرکردن".

ئەمەل عمران گوتیشی: "دەستگیرکراوەکان سەربە میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەقن، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی دیکە".

هەینی رابردوو، لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێکی گوندی زرگوشی رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە، 70 نوێژخوێنی سوننە مەزهەب كوژران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە