سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق: 750 هەزار کرێکاری بیانی لە وڵاتەکەمان بەبێ مۆڵەت کار دەکەن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق رایگەیاند، نەگەڕانەوەی 50 هەزار کرێکاری پاکستانی کە بەناوی سەردانی ئایینی هاتوونەتە عێراقەوە راستە. دەشڵێت، "بەشێکی زۆریان لە نەجەف و بەسرەن،" داوا لە مەرجەعیەتی شیعەش دەکات رۆڵیان هەبێت و لەخۆیان نەگرن.
 
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو 50 هەزار پاکستانییە دەکات، کە هاتوونەتە عێراق و نەگەڕاونەتەوە. وەزیری کار دەڵێت، "بەشێک لە کرێکارە بیانییەکان، لەنێویاندا پاکستانییەکان، بەناوی گەشتکردنەوە هاتوون و بەبێ مۆڵەت لە عێراق کار دەکەن."
 
دوێنێ پێنجشەممە 25ی تەممووز، هەواڵێک لەسەر زاری شودری سالک حوسێن، وەزیری کاروباری ئایینیی پاکستانی بڵاوبووەوە، گوایە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی پیرانی پاکستان گوتوویەتی، لە مانگی موحەڕەمی کۆچی، 50 هەزار پاکستانی چوونەتە عێراق و دیارنەماون و نەگەڕاونەتەوە.
 
وەلید نیعمە، سەرۆکی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو بابەتە راستە، ئەوانە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکان، بەتایبەت بەناوی سەردانی شوێنە ئایینییەکان دەهێندرێن و دواتر لێرە کار دەکەن، ئەمە زیانی گەورەی بە ئابووریی وڵات و دەستی کار گەیاندووە، چونکە ئێمە خۆمان ملیۆنان بێکارمان هەیە."
 
بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق، لە رۆژی 1ی ئەیلوولەوە هەر کرێکارێکی بیانی بەبێ مۆڵەت کار بکات، رۆژانە 20 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.
 
بە گوتەی ئەو بەپرسە لە عێراق، نزیکەی 750 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە. دەشڵیت، "زۆربەی پاکستانییەکان لە بەسرە و نەجەفن."
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک ڤیدیۆ بڵاوبوونەتەوە، هەندێک لەو پاکستانیانە لە شاری نەجەفن. وەلید نیعمە داوا لە مەرجەعییەتی ئایینی دەکات بێنە سەر هێڵ و ئەو کەسانەی مۆلەتی مانەوەیان نییە لە خۆیان نەگرن.
 
عێراق بە وڵاتی مەزارە پیرۆزەکان دەناسرێت، بەتایبەت شیعە، گۆڕی ئیمامی عەلی، ئیمامی حوسێن و عەباس و ژمارەیەک کەسایەتی ئاینی لێیە، ساڵانە بە هەزاران شیعە لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە سەردانی مەزارگەی ئیمامەکانی شیعە لە عێراق دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو حەبانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.

تۆڕێکى نێودەوڵەتى لە عێراق مادەى هۆشبەر لە نێو تایە و برنجدا دەشارنەوە

ئاسایشى نیشتمانى عێراق تۆڕێکى نێودەوڵەتیى بازرگانى مادەى هۆشبەر ئاشکرا دەکات، کە لە نێوان نەجەف و بەغدا حەبى کاپتاگۆنیان لە ناو تایەى ئۆتۆمبێل و فەردە برنجدا شاردووەتەوە.