رووداو دیجیتاڵ
لە کەرکووک چوار کەس دەستگیرکران کە بازرگانییان بە بینا و موڵکى حکومییەوە کردووە، کەسێکى دیکەش لە میسان دەستگیرکرا کە بە بەڵگەنامەى ساختە دەستى بەسەر خانوودا گرتووە.
رۆژی 26ـی حوزەیرانى 2024، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان لە کەرکووک دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە موڵک و خانووى حکومییەوە کردووە. بەگوێرەى ئەو دەزگایە ئەو چوار کەسە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا گرێبەست و مۆرى ساختەیان پێ گیراوە.
ئۆپەراسیۆنێکى دیکەى ئەو دەزگایە لە پارێزگاى میسان بووە لە چوارچێوەى دۆسیەیەکى هاوشێوەدا، کە کەسێک دەستگیر کراوە و دانى بەوەدا ناوە دەستى بەسەر ئەو خانووانەدا گرتووە، کە بەهۆى کێشەى خێڵەکییەوە چۆڵ کراون، یان خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون.
ئەو کەسە لە رێگەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنەوە کە ساختەن، دەستی بەسەر خانووەکاندا گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ