تەرمی ژنێک لە دیالە دۆزرایەوە

26-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی ژنێک لە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە. پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، ناسنامەکەی دیار نییە.
 
شەوی رابردوو لە ناحیەی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە لە رێگەی کەرکووک - بەغدا، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
 
رۆژی یەکشەممە 26-05-2024 عەقید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تائێستا تەرمەکە رادەستی کەسوکارەکەی نەکراوە، چونکە ناسنامەی ژنەکە دیار نییە."
 
تەرمەکە رەوانەی داد پزیشکیی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگاکە کراوە. گوتەبێژی پۆلیسی دیالە دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوە ناحکومییەکان لە عێراق، لە ساڵی 2021دا نزیکەی 72 ژن کوژاون.
 
لە راپۆرتی 2023ی رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ ئاماژە بەوە کراوە، لە عێراق لە ساڵی 1991ـەوە نزیکەی 4000 ژن و کچ بە بیانووی نامووس کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە