رووداو ـ هەولێر
جێگری پارێزگاری دیالە رایگەیاند، دوای پەسەندكردنی بڕیاری دوورخستنەوەی عامر مەجمەعی، لە پۆستی پارێزگاری دیالە لەلایەن دادگای كارگێڕی بەغدا بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی، ئەمڕۆ موسەننا تەمیمی لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەن بە پارێزگاری دیالە هەڵبژێردرا.
كەریم زەنگەنە، جێگری پارێزگاری دیالە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، كە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگاكە، موسەننا تەمیمی لە كۆی 29 دەنگ توانی 16 دەنگ بەدەستبێنێ و پۆستی پارێزگار بۆ خۆی مسۆگەر بكات".
زەنگەنە گوتی "هەرچەندە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگار پشكی لیستی عێراقییەیە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لیستی عێراقیە دوو كەسی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردبوو، بۆیە نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنن و پارێزگاری لە پۆستەكە بكەن".
موسەننا تەمیمی سەر بە فراكسیۆنی بەدر، پێشتر سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بوو.
لە كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە دانیشتنی ژمارە 29 بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لەو بڕە پارەیەی حكومەتی عێراق بۆ هاوكاریكردنی خێزانە ئاوارەكانی سنووری پارێزگای دیالە تەرخانی كردبوو، بەكۆی دەنگ عامر مەجمەعی لە پۆستی پارێزگار لاداو دۆسێكەشیان رەوانەی دادگا كرد، دوای لێكۆڵینەوەش دادگای كارگێڕی بەغدا داواكەی ئەنجوومەنی پارێزگای پەسەندكرد.
نەجات تائی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە فراکسیۆنی عێراقییەی دیالە رایگەیاند:"فراکسیۆنی عێراقییەی دیالە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەی بایکۆتکرد و داوایەکی پێشکەشی پەرلەمان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە پارێزگاکە".
ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە پارێزگاری نوێی دیالە یەکەم پارێزگاری شیعەیە بۆ ئەم پارێزگایە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە هەموو پارێزگارەکانی لە پێکهاتە سوننە هەڵبژێردراون، لەودەمەی هەریەک لە سوننە و شیعە لە دیالە خۆیان بە زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکە ناودەبەن.
فراکسیۆنی سوننەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە خاوەنی ١٣ ئەندامە، و فراکسیۆنی شیعەش خاوەنی ١٥ ئەندامە، کوردیش خاوەنی سێ ئەندامە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ