رووداو دیجیتاڵ
تەرمی باوک و کوڕێک لە پارێزگای بەسرە دۆزرانەوە. پۆلیس دەڵێت لەلایەن ئامۆزاکانیانەوە کوژراون.
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، یەکشەممە 26-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی دوێنێ، هێزەکانیان تەرمی باوک و کوڕێکیان لەسەر شەقامێک لە ناوچەی گێرێشان لە بیابانی سەفوان دۆزیوەتەوە، کە بە گوللـە کوژراون.
تەرمەکان گوازراونەتەوە دادپزیشکیی بەسرە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای بەسرە گوتی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بکوژەکان ئامۆزای قوربانییەکان بوون و کێشەی پارە لە نێوانیاندا هەبووە.
هەفتەیەک پێشتریش لە ناوچەی درێهمیە لە قەزای زوبێری پارێزگای بەسرە، پیاوێک دوو برای خۆی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندار کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ