سەدر داوای ئازادکردنی بەندکراوانی رەوتەکەی دەکات

26-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر، رێبەری سەدر داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دەستگیرکراوان رەوتەکەی لە گرتووخانەکان ئازاد بکات، داواش دەکات نزیکترین نوێژی هەینی بەبۆنەی "شەهیدبوونی" ئیمام موسای کازم، حەوتەم ئیمامی شیعەکان بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئەو زیندانییانە تەرخان بکرێت.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئیمام موسای کوڕی جەعفەر (رۆحم بە قوربانی بێت) کە لە کونجی گرتووخانەکانی حکومەتی بەنی عەباس کوژرا، پێموایە لە بەرژەوەندیی گشتییە ئەو گرتووانەی کە پێیاندەگوترێت گرتووەکانی رەوتی سەدری ئازاد بکرێن."
 
موقتەدا سەدر، دەشڵێت: "ئەو گرتووانە یان بەندکراوی موقاوەمەن و دەسەڵاتی ئێستا بانگەشەی مقاوەمەت دەکات، ئەوە پێویست ناکات لە گرتووخانە بمێننەوە. یان بێتاوانە، ئەوا دەسەڵاتی ئێستا بانگەشەی دادپەروەری دەکات و پێویست بە مانەوەی لە زیندان بکات، ئەگەر تاوانباریش بێت ئەوا بەشێک کە کەم نییە لە ماوەی زیندانیکردنی بەسەربردووە، ئەگەر بەڵێننامەی پڕکردەوە تاوانەکەی دووبارە نەکاتەوە ئەوا پێویستە ئازادبکرێت و لەسەر تەوبەکردن رایدەهێنین، هەوڵیش دەدەین خاوەن ماف لە مافەکانیان خۆش ببن لەگەڵی."
 
موقتەدا سەدر لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا  داوا دەکەن نزیکترین هەینیی شەهیدبوونی ئیمام بۆ داواکردنی گرتووەکانی رەوتی سەدر بێت.
 
رەوتی سەدر لە دوای رووخانی رژێمی بەعس، لەساڵی 2004 و 2008 و 2009 چووە شەڕی بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و لیوای یەومی مەوعودی دامەزراند و دواتر بووە سوپای مەهدی کە لەگەڵ حکومەتی عێراقیش بەشەڕهاتن و لە رووداوەکانی 2006 تاوەکو 2008 کە بەجەنگی نێوخۆیی عێراق هەژماردەکرێت، بە سەدان چەکداری کوژران و بەشێکیشیان دەستگیرکران.
 
ئیمام موسای کوڕی جەعفەر، ناسراو بە کازم، حەوتەم ئیمامی شیعەکانە، ئیمامێتییەکەی بەپێی شیعەکان 35 ساڵ بەردەوام بوو و لە ساڵی 183 ـی کۆچی بە ژەهرخواردکردن گیانیلەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت