سوننەکان یەکەم هاوپەیمانێتییان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا لە نەینەوا پێکهێنا

26-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزە سوننەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یەکەم هاوپەیمانێتییان بە ناوی 'نەینەوای یەکگرتوو' پێکهێنا، کە لە 13 ئەندام پێکدێت، بەڵام پارتی و یەكێتی لە نێو هاوپەیمانییەکەدا نین، نەجم جبووری سەرۆکی هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیها کە زۆرترین کورسیی هاوپەیمانێتییەکەی هەیە، دەڵێت: "شەش پارت و هێز یەکمانگرت بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە پێکبهێنین."
 
شەوی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2024، شەش هێزی سوننەی عەرەبی پارێزگای نەینەوا یەکەم هاوپەیمانێتییان لەدوای پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بەناوی 'نەینەوای یەکگرتوو' پێکهێنا.
 
هاوپەیمانێتییەکە لە (نەینەوا لیئەهلیها کە پێنج کورسی هەیە، حەسمی وەتەنی دوو کورسی، تەقەدووم دوو کورسی، سیادە دوو کورسی، پارتی تەجدید یەک کورسی، عەزم یەک کورسی) پێکدێت، کۆی کورسییەکانیشیان 13 کورسیە.
 
نەجم جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیهایە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مەبەستمان لە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتییە ئەوەیە بتوانین ئامادەبین بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا بەزووترین کات پێکبهێنین، هەوڵدەدەین لەرێگەی حکومەتی خۆجێیەوە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکێشبکەین."
 
موهەنەد جبووری، سەرۆکی لیستی نەینەوا لیئەهلیها، لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکەوە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری موسڵەوە پێکهێنانی ئەم فراکسیۆنە کە گەورەترین فراکسیۆن دەبێت و لە ئەنجامی یەکبوونی ژمارەیەک فراکسیۆنە و 13 ئەندامی دەبێت، ئەم فراکسیۆنە بە بەشداریی فراکسیۆنە براوەکانی دیکە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پاریزگاکەیان لە ئەستۆ دەبێت بۆ ئەوەی هەمووان بەشداری لە حکومەتی خۆجێیی نەینەوا دا بکەن بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە."
 
بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، کورسییەکانی پارێزگای نەینەوا کە 29 کورسییە بەمشێوەیە دابەشبووە:
 
- نەینەوا لیئەهلیها: 5 کورسی
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 4 کورسی
- عەقدی نیشتمانی: 3 کورسی
- سیادە: 2 کورسی
- تەقەدووم: 2 کورسی
- حەدبای نیشتمانی: 2 کورسی
- هەویەی نیشتمانی: 2 کورسی
- ئیتیحاد ئەهل نەینەوا: 2 کورسی
- حەسمی نیشتمانی: 2 کورسی 
- عەزم: 1 کورسی
- تەجدید: 1 کورسی
- سێ کورسی بۆ کۆتاکانی شەبەک، و ئێزدی و کریستیان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت