وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی سنوور تاوتوێ دەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سنوور یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی تاوتوێ دەکرێت. 
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-12-2024)، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
 
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە دەکات بۆ بەهێزکردنی کاری ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.  
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوەکردەوە، تووندوتۆڵکردنی سنوور بەشێک دەبێت لە بابەتی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری ناوخۆ  و بەرپرسانی تورکیا. 
 
لەبارەی دۆخی سووریاوە، عەمید میقداد میری گوتی: "بەدڵنیاییەوە سەردانەکە پەیوەندی بە دۆخی سووریاوە نییە، چونکە ئەو پرسە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".