سیناریۆی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لە پارێزگاکانی عێراق

25-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان خشتەی دابەشبوونی کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەسەر هێز و هاوپەیمانێتییەکان بڵاوکردەوە و سەرۆکی تۆڕەکە دەڵێت، "لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە سەختتر دەبن".
 
هەروەها دەڵێت، "ئەگەری زۆرە بەهۆی رێککەوتنی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی لەنێوخۆیاندا هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگار و جێگرەکانی زەحمەت نەبێت."
 
بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، خشتەی دابەشبوونی کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگاکەی عێراق بە جۆرێکە، کە لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و دیالە تاڕادەیەک ئاڵۆزە، پارێزگای بەغداش رکابەرایەتییەکی تووندی تێدایە، جگە لەوە پارێزگاکانی باشووری عێراق رکابەرایەتی کەمی تێدایە و لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی زۆربەی کورسییەکانیان لە بەرژەوەندیی خۆیان یەکلاییکردووەتەوە.
 
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق وایکرد لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دیمەنەکە ئاڵۆزببێت، جگە لە پارێزگاکانی بەسرا، واست و کەربەلا، کە دەتوانن بە ئاسانی حکومەتی خۆجێی پێکبهێنن."
 
سەرۆکی تۆڕی شەمس پێیوایە ئێستا عێراق لەبەردەم دوو سیناریۆدایە کە دووەمیان بەهێزترە، یەکەمیان ئەوەیە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هێزە نزیکەکانی لە پارێزگاکان بەپێی دەنگ و کورسییەکانیان حکومەتە خۆجێیەکان یەکلایی بکەنەوە، هەروەها لەو پارێزگایانەی پارێزگارەکان دەنگی یەکەمیان هەیە ببنە ئۆپۆزسیۆن، کە زەحمەتە ئەمە بکەن، دووەم سیناریۆ ئەوەیە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە و بۆ سەقامگیرترکردنی دۆخەکە و کپکردنەوەی ئەو دەنگە ناڕەزاییەتیانەی هەن رێککەوتنێک لەنێوان هێزەکانیان هەبێت و بتوانن ئەو بابەتە یەکلایی بکەنەوە."
 
سێشەممەی رابردوو 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی 94.4%ی دەنگە جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی راگەیاند، پاشان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی رابردوو، 21 و 22ی مانگ، دەنگی سندووقە کێشەدارەکانی راگەیاند، کە بە کۆی گشتی 5.6%ی کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوو. ئەو سندووقە کێشە لەسەرانەی دەنگەکانیان بە دەستی جیاکرانەوە ژمارەیان 1758 سندووق بوو.
ئەمەی خوارەوە خشتەی دابەشبوونی کورسییەکان و سیناریۆکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکانە:
 
1-پارێزگای بەسرا:
ژمارەی کورسییەکانی (گشتی + کۆتا) : 23 کورسی
- تەسمیم: 13 
- نەبنی: 5 
- دەوڵەتی یاسا: 3 
- هێزەکانی دەوڵەت: 1
-ئەساس: 1 
-گەورەترین فراکسیۆن: تەسمیم 

 

-ئۆپۆزسیۆن: هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی + ئەساس: 8+1= 9 کورسی
-کۆتا: یەک کریستیان (ئەرمەن)
 
2-پارێزگاری میسان:
ژمارەی کورسییەکان: 14 کورسی
- یەک کورسیی کۆتا (سابیئە)
- نەبنی: 6 
- دەوڵەتی یاسا: 3 
- هێزەکانی دەوڵەت: 3
- گردبوونەوەی نەوەکان: 1

 

- گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا، هێزەکانی دەوڵەت): 12 کورسی
- ئۆپۆزیسیۆن: گردبوونەوەی نەوەکان، شێخ محەممەد سەیهوود (ئامۆزای سوودانی): 1 کورسی
 
3-پارێزگاری موسەننا:
ژمارەی کورسییەکانی (گشتی + کۆتا): 12 کورسی
- دەوڵەتی یاسا: 3 
- نەبنی: 3 
- هێزەکانی دەوڵەت: 3
-ئەبشر یا عێراق: 2 
-جەماوەری موسەننا: 1 

 

-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق: 9+2= 11
-ئۆپۆزیسیۆن: جەماوەری موسەننا (باسم خەشان): 1 کورسی
 
4-پارێزگاری زیقار:
ژمارەی کورسییەکان: 18 کورسی
- نەبنی: 5 
- دەوڵەتی یاسا: 4
- هێزەکانی دەوڵەت: 2
-ماکینە: 2 
-موهیمە: 1
-بەهاکانی مەدەنی: 1  
-ئەبشر یا عێراق: 1 
-ئەساس: 1 
-ئیشراقەی کانوون: 1

 

-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا، هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق + 4 ئەساس: 11+1+1= 13
-ئۆپۆزیسیۆن: ماکینە (پارێزگاری زیقار) + موهیمە + قیەمی مەدەنی + ئیشراقەی کانوون: 5 کورسی
 
5-پارێزگای بابل:
ژمارەی کورسییەکان: 18 کورسی
- نەبنی: 4 
- دەوڵەتی یاسا: 3 
- هێزەکانی دەوڵەت: 3
-ئیشراقەی کانوون: 2
-گردبوونەوەی پەرلەمانی گەل: 2
-ئەبشر یا عێراق: 1 
-قیەمی مەدەنی: 1
-مەدار: 1  
-گردبوونەوەی فاو زاخۆ: 1 

 

-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق: 10+1= 11
-ئۆپۆزسیۆن: گردبوونەوەی پەرلەمانی گەل+ ئیشراقەی کانوون+قیەمی مەدەنی+مەدار+گردبوونەوەی فاو زاخۆ: 7 کورسی
 
 6-پارێزگای نەجەف:
ژمارەی کورسییەکان: 15 کورسی
- نەبنی: 3 
- دەوڵەتی یاسا: 3 
-بزووتنەوەی وەفا: 2
- هێزەکانی دەوڵەت: 2
-ئەبشر یا عێراق: 1
-جوڵانەوەی ئیدراک: 1
-واسیقون: 1
-قیەمی مەدەنی: 1
-مەداری عێراق: 1  
 
-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق: 8+1= 9
-ئۆپۆزسیۆن: بزووتنەوەی وەفا+ جوڵانەوەی ئیدراک + واسیقون + قیەمی مەدەنی + مەدار: 6 کورسی
 
7-پارێزگای کەربەلا:
ژمارەی کورسییەکانی: 13 کورسی
-ئیبداع کەربەلا: 7
- دەوڵەتی یاسا: 2 
- نەبنی: 2 
-ئەبشر یا عێراق: 1 
 -ئیشراقەی کانوون: 1

 

-گەورەترین فراکسیۆن: ئیبداع کەربەلا: 7 
-ئۆپۆزسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق + ئیشراقەی کانوون: 4+1+1: 6 کورسی
 
 
8-پارێزگای دیوانیە:
ژمارەی کورسییەکان: 14 کورسی
-نەبنی: 4
- دەوڵەتی یاسا: 3 
- نەبنی: 3
-ئەبشر یا عێراق: 1 
 -ئیشراقەی کانوون: 1

 

-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەبشر یا عێراق: 9+1= 10 
-ئۆپۆزیسیۆن: قیەمی مەدەنی+ئیشراقەی کانوون: 3+1: 4 کورسی
 
9-پارێزگای واست:
ژمارەی کورسییەکان (گشتی + کۆتا): 15 کورسی
-یەک کورسی کۆتای فەیلی
-واست ئەجمەل: 7
- دەوڵەتی یاسا: 2 
- نەبنی: 2 
-هێزەکانی دەوڵەت: 2 
 -خێوەتی واست: 1

 

-گەورەترین فراکسیۆن: واست ئەجەمەل (پارێزگاری ئێستا): 7 
-ئۆپۆزیسیۆن: چوارچێوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + خێوەتی واست: 6+1: 7 کورسی
 
 
10-پارێزگای بەغدا:
ژمارەی کورسییەکان: 52 کورسی
-سێ کورسی کۆتا (فەیلی + کریستیان + سابیئەی مەندایی)
-تەقەدووم: 9
- دەوڵەتی یاسا: 9 
- نەبنی: 9 
-سەروەری: 5 
 -هێزەکانی دەوڵەت: 5
-عەزم: 4
-حەسم: 3
-ئەساس: 2
ئەبشر یا عێراق: 1
-ئیشراقەی کانوون: 1
-گردبوونەوەی نەوەکان: 1

 

-گەورەترین فراکسیۆن: چوارچیوەی هاوئاهەنگی (نەبنی، دەوڵەتی یاسا و هێزەکانی دەوڵەت) + ئەساس + ئەبشر یا عێراق: 23+2+1= 25 
-ئۆپۆزسیۆن: تەقەدووم + سەروەری + عەزم: 9+5+4: 18 کورسی
 
 
11-پارێزگای ئەنبار:
ژمارەی کورسییەکان: 16 کورسی
-تەقەدووم: 6
-ئەنبار ناسنامەمانە: 3
-قیمەم: 2
-سەروەرەی: 2
 -عەزم: 1
- حەسم: 1 
-ئەنباری یەکگرتوو: 1 
 
-گەورەترین فراکسیۆن: تەقەدووم + ئەنبار ناسنامەمانە + قیمەم: 6+3+2=11
-ئۆپۆزیسیۆن: سەروەری + عەزم+ حەسم-ئەنباری یەکگرتوو: 2+1+1+1= 5
 
 
12-سەڵاحەدین: 
ژمارەی کورسییەکان: 15 کورسی
-جەماوەری نیشتمانی: 5
-چوارچێوەی نیشتمانی: 2
 -عەزم: 2
- تەقەدووم: 2 
-سەروەری: 2 
-حەسم: 2
 
-گەورەترین فراکسیۆن: جەماوەی نیشتمانی (پارێزگاری ئێستا)+ عەزم + حەسم: 5+2+2= 9
-ئۆپۆزسیۆن: تەقەدووم + سەروەری + چوارچێوەی نیشتمانی: 2+2+1
 
 
13-پارێزگای دیالە:
ژمارەی کورسییەکان: 15 کورسی
-دیالەتونا: 4
-تەقەدووم: 3
- سەروەری: 3 
- عەزم: 2 
-ئیستیحقاقی دیالە: 1 
 -ئەساس: 1
-یەکێتی: 1 

 

-گەورەترین فراکسیۆن: دیالەی نیشتمانی (پارێزگاری ئێستا)+ئیستیحقاق دیالە+ئەساس+یەکێتی+عەزم: 4+1+1+1+2= 9 
-ئۆپۆزیسیۆن: تەقەدووم + سەروەری: 3+3: 6 کورسی
 
 
14-پارێزگای کەرکووک:
ژمارەی کورسییەکان: 16 کورسی
-یەک کورسی کۆتا (کریستیان)
-کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی): 5
-هاوپەیمانیی عەرەبی: 3
- بەرەی تورکمانی: 2 
- قیادە: 2 
-پارتی: 2
-عرووبە: 1 
 
-گەورەترین فراکسیۆن: کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) + پارتی + بەرەی تورکمانی + قیادە: 5+2+2+2= 11 کورسی 
-ئۆپۆزیسیۆن: هاوپەیمانی عەرەبی (راکان جبووری) + عرووبە: 3+1: 4 کورسی
 
 
15-پارێزگای نەینەوا:
ژمارەی کورسییەکان: 29
کورسی
-سێ کورسی کۆتا (کریستیان + شەبەک + ئێزدی)
-نەینەوا لیئەهلیها: 5
-پارتی: 4
-عەقدی نیشتمانی: 3
-سەروەری: 3
- تەقەدووم: 2 
- حەسم: 2 
-حەدبا: 2
-هەویەی وەتەنی: 2 
-ئیتیحاد ئەهلی نەینەوا: 2
 -عەزم: 1
-لیلتەجدید: 1
 
-گەورەترین فراکسیۆن: نەینەوا لیئەهلیها + پارتی + سەروەری + تەقەدووم + حەسم: 5+4+2+2+2= 15 کورسی
-ئۆپۆزیسیۆن: عەقدی نیشتمانی + حەدبا + هەویەی وەتەنی + ئەهلی نەینەوا + عەزم + نەینەوا لیلتەجدید: 3+2+2+2+1+1: 11 کورسی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت