موقتەدا سەدر داوا لە ئێران دەکات عێراق لە ململانێکانی دووربخاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایدەگەیێنێت، عێراق بووەتە قوربانیی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، بۆیە داوا لە ئێران دەکات، کە بە "دراوسێی ئازیز" ناوی دەبات، عێراق لە ململانێکانی دووربخاتەوە.
سەدر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، "عێراقی خۆشەویست بووەتە قوربانی ململانێی ئەمریکی - ئێرانی و بەشێوەیەک زیانی پێگەیشتووە کە ناکرێت بێدەنگبین بەرامبەری، وەکو ئەوەی بڵێی گۆڕەپانێکە بۆ ململانێ سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ڤایرۆسییەکانیان، ئەوەش بەهۆی لاوازی حکومەت و دابەشبوونی گەلەوە".
سەدر هۆشداریش دەدات کە عێراق بەشێک نییە لە ململانێکان، دەڵێت "هۆشداریش دەدەمە داگیرکەر لە قووڵبوونەوەی لەو ململانێیە. چونکە عێراق و عێراقییەکان لایەنێک نین لە ململانێکە و ئێمە لە قۆناخی بونیادنانی عێراقی خۆشەویستداین".
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمریکا دەڵێت، دەنگۆی ئەوە هەیە هێرشبکرێتە سەر سەرباز و دامەزراوەکانیان لە عێراق. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە مووشەک کرایە ئامانج کە دواتر دۆناڵد ترەمپ، ئێرانی بە دەستهەبوون لە هاویشتنی مووشەکەکان تۆمەتبارکرد.
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، مووشەکەکان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و هەر ئەمریکییەکیش لە عێراق بکوژرێت ئەو ئێران بە بەرپرس دەزانێت.
لە تویتەکەی ترەمپدا ئەوەشهاتبوو کە دەنگۆی هێرشی دیکە بۆسەر ئەمریکییەکان لە عێراق هەیە. بۆیە داوا لە ئێران دەکات، دووجار بیر بکەنەوە. سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئامۆژگارییەکی دۆستانەی" بۆ ئێران هەیە و "ئەگەر هەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دادەنەم".
موقتەدا سەدر دەڵێت، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە "هەڵوێستێکی سیاسی و میللیمان دەبێت بۆ ئەوەی گەل و نیشتمان و پیرۆزییەکان و خۆم بپارێزم لەم دەستێوەردانە قبووڵنەکراوە".
لە تویتەکەی موقتەدا سەدردا ئەوەشهاتووە، عێراق سەر بە هیچ کەس نابێت، "هەر خۆیشی سەرچاوەی.. بەرخۆدانی یەکەمە لە دژی داگیرکاری و ملکەچ نابێت و کڕنووش نابات بۆ خودا نەبێت".

هاوکات مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاسایشی عێراق لە ئەستۆماندا ئەمانەتە و بەبێدەنگی و ئارامی کاریان بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گەل و دامەزراوە ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت کردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە هەوڵەکانیاندا بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک و دامەزراوە ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی ئەو متمانەیە بەهۆی هەندێک سەرکێشیەوە نەما.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ئاماژە بەوەش دەکات، ئاسایشی عێراق ئەمانەتە و جەخت لەوەش دەکاتەوە، داوای هێورکردنەوەی رەوشەکەیان کردووە بۆئەوەی جارێکی دیکە عێراق پەلکێشی سەرکێشییەکی سەرەڕۆییانەی دیکە نەکرێت. هاوکات جەختدەکاتەوە کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئامادەن، "بەڵام ئەوە کاتێک دەبێت کە ئەگەر پێویست بێت". کازمی روونی نەکردووەتەوە کە رووبەڕووبوونەوەکە لەگەڵ کێ دەبێت.