رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، وردەکاری لە ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق تەواو نەبووە.
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێشتا کاری وردبینی لە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکان تەواونەبووە، بۆیە تاوەکو ئێستا تەنیا توانیومانە کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق رابگەیێنین".
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، "هاوکارانمان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان کاری وردبینی لە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن. دواتر ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکان بە جیا رادەگەیێنین".
عەبدولزەهرە هینداوی گوتیشی، "هێشتا دیار نییە کەی دەتوانین ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکان رابگەیێنین، لەبەرئەوەی کاری پێداچوونەوە و وردبینی زۆری پێویستە".
20 و 21 و 22ی ئەم مانگە قۆناخی دووەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
لەو قۆناخەدا تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمارکرا و بڕیارە تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو فۆرمی تۆماری خێزان پڕ بکرێتەوە کە ئەوەیان قۆناخی سێیەمی سەرژمێرییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ