حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندێکی لە رۆژئاوای موسڵ راگەیاند
رووداو - هەولێر
حەشدی شەعبی گوندی ئەعزەلی لە رۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردەوە و بەرەو ناحیەی تەل عەبتە لە باشووری تەلەعفەر لە پێشڕەویدان.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25-11-2016 قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ دەستیپێکرد".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە" گوندی ئەعزەل-مان لە رۆژئاوای موسڵ لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکردووەتەوە".
حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارەکانیان بەرەو ناحیەی تەل عەبتە لە باشووری تەلەعفەر لە پێشڕەویدان.