دوای مردنی سامانەکەی عەبدولکەریم قاسم چەندبوو؟
رووداو - نون
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک، عەبدولکەریم قاسم، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق تەنها 16 دینار و 400 فلسی لەدوای مردنی جێهێشتووە.
عەبدولکەریم قاسم لە 21ی نۆڤەمبەری 1914 لە پارێزگای واسیت لە باشووری بەغدا لەدایکبووە، کەسێکی ناسیۆنالیزم و سەربازی سوپای عێراق بوو، لەسەردەمی پاشایەتیدا لە 14ی تەمموزی ساڵی 1958بە کودەتایەکی سەربازی دژی مەلیک فەیسەلی دووەم، رژێمی پاشایەتی لە عێراق رووخاند و سیستمی کۆماری هێنایە ئاراوە.
قاسم خۆی بوو بە سەرۆکوەزیران، بەڵام لە 8ی شوباتی ساڵی 1963 بە کودەتایەکی سەربازی لەلایەن بەعسییەکان لەكارلادرا، رۆژیی دوایش 9ی فێبریوەری 1963 گوللەباران کرا.