لە رۆژانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن دا نیو ملیار پەیوەندیی تەلەفۆنی کراون

25-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، تەنیا لە 20 رۆژی رابردوودا، زیاتر لە چارەکە ملیارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی کراون.
 
ژووری ناوەندیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ئاماری 20 رۆژی رابردووی شارەکانی نەجەف، کەربەلا، کازمییە و سامەڕای تایبەت بە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن بڵاوکردەوە. لەو ماوەیەدا نزیکەی نیو ملیار پەیوەندیی تەلەفۆنی کراون.
 
ئاماری ژووری ناوەندیی ئۆپەراسیۆنەکان بەم شێوەیەیە:
 
کۆی گشتیی پەیوەندییەکان: 475 ملیۆن و 561 هەزار و 955 پەیوەندیی
لە کەربەلا؛ 269 ملیۆن و 179 هەزار و 345 پەیوەندی 
 
ژمارەی پەیوەندییە نێوخۆییەکان؛ 461 ملیۆن و 030 هەزار و 781 پەیوەندی
لە کەربەلا؛ 262 ملیۆن و 104 هەزار و 810 پەیوەندی 
 
ژمارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان؛ 14 ملیۆن و 531 هەزار و 174 پەیوەندی
لە کەربەلا؛ 7 ملیۆن و 74 هەزار و 583 پەیوەندیی
 
کۆی گشتیی نامەکان؛ 185 ملیۆن و 642 هەزار و 568 نامە
لە کەربەلا؛ 86 ملیۆن و 123 هەزار و 436 نامە
 
ژمارەی نامە نێوخۆییەکان؛ 138 ملیۆن و 67 هەزار و 294 نامە
لە کەربەلا؛ 61 ملیۆن و 744 هەزار و 310 نامە
 
ژمارەی نامە نێودەوڵەتییەکان؛ 47 ملیۆن و 575 هەزار و 274 نامە
لە کەربەلا؛ 24 ملیۆن و 379 هەزار و 126 نامە
 
قەبارەی داتا گۆڕاوەکان؛ 23 هەزار و 122 تێرابایت
لە کەربەلا؛ 13 هەزار و 784 تێرابایت
 
ژمارەی تاوەرەکانی پەیوەندیی لە کەربەلا؛ 4 هەزار و 390 تاوەر
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئاب، یادى چلەى ئیمام حوسێن، سێیەم ئیمامى شیعەکانە و زیارەتکاران سەردانى شارى کەربەلایان کرد کە مەزارگەى ئەو ئیمامەى لێیە. 
 
بەگوێرەى نووسراوێکى فەرمیی پیرۆزگەى عەباسی سەر بە دیوانى وەقفى شیعەى عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەریکردووە، ژمارەى تەواوى ئەو زیارەتکارانەى کە بۆ چلەى شەهیدکردنى ئیمام حوسێن سەردانى کەربەلایان کردووە، 21 ملیۆن و 480 هەزار و 525 زیارەتکار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.