هاتووچۆی عێراق: سزای راگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لەسەر شۆستەکان 100 هەزار دینارە

رووداو دیجیتاڵ 

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لەسەر شۆستەکان رابگرێت بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 25-07-2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بەهەموو شێوەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل لەسەر شۆستەکان قەدەخەیە و هەر کەسێک ئەو کارە بکات بە 100 هەزار دینار سزا دەدرێت."
 
هەر بەپێی یاسای هاتووچۆی گشتیی عێراق، هەر کەسێک سەرپێچیی رێنماییەکانی هاتووچۆ بکات، لە کاتی لێخوڕیندا مۆبایل بەکاربهێنێت، ئۆتۆمبێلەکەی یەک تابلۆی هەبێت، یان تابلۆکە ناڕوون یان تێکچوو یان شاراوە بێت و بە زەحمەتی ببیندرێت، بە 100 هەزار دینار سزادەدرێت.
 
هەروەها لە سووڕانەوە لە شوێنی قەدەخەکراو، رانەوەستان لەکاتی دەرچوون لە شەقامی لاوەکییەوە بۆ شەقامی سەرەکی، راوەستان لەلای چەپی یەکتربڕەکان  و دروستکردنی قەرەباڵخی، لێخوڕینی سوارۆیەک کە مەرجەکانی تۆکمەیی و پارێزراوریی تێیدا نەبێت. سزایان لەسەرە.