گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەکاتی هەڵکەندنی بناخەی قوتابخانەیەک لە نەینەوا دۆزرایەوە

25-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دۆزیوەتەوە، کە 14 تەرمی تێدابووە، گۆڕەکە بۆ سەردەمی چەکدارانی داعش دەگەڕێتەوە.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە زانیاری درا لە بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا، هێزێکی فەوجی دووی لیوای 73ـی پیادەی فیرقەی 15 و، حەشدی شەعبی چوونەتە ناوچەکە، دەرکەوت گۆڕە بەکۆمەڵەکە 14 رووفاتی تێدایە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە؛ گۆڕەکە لە کاتی هەڵکەندنی زەویی بناخەی قوتابخانەیەک دۆزراوەتەوە.
 
بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی رووفاتەکان بە مەبەستی رادەستکردنیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ناسینەوەیان.
 
بەپێی سەنتەری ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ، لە عێراق 216 گۆڕی بەکۆمەڵ هەن، 130ـیان هەڵدراونەتەوە و 86ـیان هەڵنەدراونەتەوە. تاوەکو ئێستا  7 هەزار و 367 رووفات لەو گۆڕانەی هەڵدراونەتەوە، دەرهێندراون.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.