ئەو سکاڵایە راگیرا کە دژی فراوانکردنى سنوورى موسڵ کرابوو

25-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمیندارى پارتێکى شەبەک لەگەڵ پارێزگارى نەینەوا رێکدەکەوێت سکاڵایەکى رابگرێت، کە لەدژى فراوانکردنى نەخشەى بنەڕەتیی شارى موسڵ پێشکێشی کردووە، بەو مەرجەى فراوانکردنى نەخشەکە دەشتى نەینەوا نەگرێتەوە. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ى حوزەیران، وادەى یەکەم دانیشتنى دادگەى فیدراڵییە لەبارەى سکاڵایەک کە ئیحسان عەلى سلێمان بەهار، ئەمیندارى گشتیی پارتى رەوتى ئەحرارى شەبەک لە دژى پارێزگارى نەینەوا پێشکێشی کردووە لەبارەى فراوانکردنى نەخشەى بنەڕەتیى شارى موسڵ.
 
سکاڵاکار داوای کردووە رێگری لە بڕیارى فراوانکردنى سنوورى نەخشەى بنەڕەتیی شارەوانیی موسڵ بکرێت، ئەوەی بە "نادەستووریى" وەسفکردووە و داواشی کردووە بڕیارێکى فەرمانسالارى دەربکرێت بۆ راگرتنى رێوشوێنەکانى ئەو فراوانکردنە بە ئاڕاستەى دەشتى نەینەوا، تاوەکو سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە. 
 
ئیحسان عەلى سلێمان بەهار، ئەمیندارى گشتیى پارتى رەوتى ئەحرارى شەبەک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "لەگەڵ عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا کۆبووینەوە و رێککەوتین سکاڵاکە بەشێوەیەکى کاتى هەڵبووەشێندرێتەوە، بەڵام لە رووى یاساییەوە دەکرێت جارێکى دیکە کاراى بکەینەوە، ئەگەر پێویستى کرد."
 
جێبەجێکردنى نەخشەى بنەڕەتیى شارى موسڵ زیاتر لە 160 هەزار دۆنم زەوى بۆ سنوورى کارگێڕییەکەی زیاد دەکات، بۆ ئەوەى پڕۆژەى لەسەر دروست بکرێت. زیادکردنەکە بە بازنەیی بەدەورى شارەکە دەبێت.
 
ئیحسان عەلى گوتی "پارێزگار بەڵێنى پێداین ئەو فراوانکردنە دەشتى نەینەوا نەگرێتەوە."
 
ناڕەزاییەکانى بەشێک لە پێکهاتەکانى نەینەوا لە دژى ئەو فراوانکردنە ئەوەیە؛ گوایە بەشێک لە ناوچەکانى دەشتى نەینەوا دەگرێتەوە کە دەکەونە سنوورى مادەى 140 و هێشتا خاوەندرایێتیان لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى یەکلا نەبووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 2103 ئەفسەر و کارمەند بەهۆی گەندەڵی و بەرتیل دەرکراون

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دوو هەزار و 103 کارمەند و ئەفسەر بەهۆی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە وەزارەت دەرکراون و سێ هەزار و 160 ئەفسەر و کارمەندی دیکەش خانەنشین کران. دەشڵێت 11 بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەریان کوشتووە.