جەواد زەریف دووشەممە لە بەغدا و سێشەممە لە هەولێرە

25-04-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی دووشەممە بە یاوەریی شاندێک بگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
 
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی دووشەممە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هاوئاهەنگی دوولایەنە و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکات".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوێنێ رایگەیاندبوو "رۆژی یەکشەممە 25ـی نیسانی 2021 محەممەد جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی قەتەر دەکات و سەردانەکەش لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، دواتر وەزیری دەرەوە سەردانی عێراق دەکات و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە".
 
هاوکات سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای سەردانەکەی بەغدا، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 27ـی نیسانی 2021 محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات".
 
بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هەریەکە لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش نێوەندگیریی عێراقە لەنێوان ئێران و سعودیە بە ئامانجی دەستپێکردنی گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لەنێوان تاران و ریاز لە بەغدا لە ئایندەیەکی نزیکدا، لەکاتێکدا لەم مانگەدا گەڕی یەکەمی دانوستاندنی نێوان هەردوولا بە نهێنی لە بەغدا بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.