وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڕیاری داوە بەنداوی بادۆش هەڵبگرێت

25-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دژی بڕیارێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەوەستێتەوە، کە بڕیاریداوە بەنداوی بادۆش هەڵبگرێت و جێگەکەی بکاتە شوێنی گەشتیاری.
 
ئەحمەد دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ (سێشەممە 25-02-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەکات، پرسی بەنداوی بادۆشە.
 
ئەحمەد دووبەردانی گوتی، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دژی بڕیارەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوە و رەتیدەکاتەوە، 'پێویستە بەنداوەکە بمێنێتەوە و تەواویش بکرێت.'
 
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێیوایە، 'بەنداوەکە سوودێکی زۆری هەیە، لەوانە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، پاڵپشتیێکیشە بۆ بەنداوی موسڵ و لە ئەگەری زیادبوونی باران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، مەترسی لافاو کەمدەکاتەوە.' بۆیە ئەوان دژی هەڵگرینی بەنداوەکەن.
 
بەنداوەکە دەکەوێتە نزیک بادۆش بە دووری 16 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای موسڵ لە پارێزگای نەینەوا. ساڵی 1988 دەست بە دروستکردنی کراوە و زیاتر لە 30٪ کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام بەهۆی جەنگی کەنداو لە ساڵی 1991ـەوە کارکردن تێیدا راگیرا.  
 
بە تەواوکردنی بەنداوەکە، توانای کۆگاکردنی زیاتر لە 10 ملیار مەترسێجا ئاوی دەبێت، ئەمە جگە لەوەی بڕیاربوو وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەباشی لەسەر دروست بکرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە

گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا