دادگەی فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخست

25-02-2024
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن دادگەی باڵای فیدراڵی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تایبەت بە بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخست.
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی "دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاری دا، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی کە تایبەت بوو بە سکاڵا لەدژی بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، دوابخات بۆ 17ـی 3ـی 2024."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2016ـەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی راگرتووە و سکاڵاکاران لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق داوا دەکەن، یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، لەوانەش ئەو مادانەی پەیوەندییان بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە هەیە.
 
دوایین کۆبوونەوەی دادگە لەسەر ئەو بابەتە لە 21ـی کانوونی دووەمی 2024 بوو. سکاڵاکارانی ئەو بابەتە نۆ کەسن، کە بریتین لە ئەژی بەرزان، محەممەد حوسێن، خەبات لەتیف، نەجمەدەین محەممەد، دلاوەر عەلی، ئاوات ئازاد، دڵشاد محەممەد ئەمین، سامان عەلی و رێبوار باهیر.

 

لە فەیسبووکی رووداوەوە:

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.