لیستەکەی حەشدی شەعبی بووە خاوەنی 43 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق

24-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانێتیی "نەبنی" کە هاوپەیمانێتیی هەژمارکراوە لەسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 10 پارێزگا 615 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. هاوپەیمانێتییەکە لە 11 لایەن پێکدێت؛ زۆرترینیان 184 هەزار و کەمترینیان 124 دەنگی بەدەستهێناوە. بەپێی دابەشکردنی ئەو 43 کورسییەی بەدەستیهێناوە، فراکسیۆنی سادیقونی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی 12 کورسی و بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری 13 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیان بەردەکەوێت.
 
هاوپەیمانیی نەبنى، یەکێک لەو هاوپەیمانێتییانە بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەشداریی کرد. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، هاوپەیمانێتییەکە لە کۆی 275 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەبێ 10 کورسیی کۆتاکان، 43 کورسیی بەدەستهێناوە.
 
هاوپەیمانێتیی نەبنى لە پارێزگاکانی بەغدا، دیوانییە، موسەننا، بەسرە، نەجەف، زیقار، کەربەلا، میسان، واست و بابل 615 هەزار و 975 دەنگی بەدەستهێناوە، کە 43 کورسیی ئەو ئەنجوومەنانە دەکات. هاوپەیمانێتییەکە لە هەڵبژاردنەکەدا پێش لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی کەوتووە.
 
ئەمەی خوارەوە خشتەی دابەشکردنی دەنگ و کورسیی پێکهێنەرەکانی نێو ئەو هاوپەیمانێتییەیە:
 
- بەدر بە سەرۆکایەتیی هادی عامری: 121 هەزار و 822 دەنگ؛ 13 کورسی.
- سادیقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی: 184 هەزار و 221 دەنگ؛ 12 کورسی.
- خەدەمات بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 120 هەزار و 822 دەنگ؛ 11 کورسی.
- عەقدی نیشمانی بە سەرۆکایەتیی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی: 80 هەزار و 849 دەنگ؛ 5 کورسی.
- سدق و عەتا بە سەرۆکایەتیی حەیدەر موزهری، سەرۆکی گرووپی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا: 47 هەزار و 578 دەنگ؛ دوو کورسی.
- مونتەسیرون بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا: 20 هەزار و 819 دەنگ؛ هیچ کورسی نەبردووە.
- ئیقتیدار وەتەن، وەزیری پێشووی وەرزش و لاوانی عێراق: 14 هەزار و 804 دەنگ.
- ئیرادە بە سەرۆکایەتیی ئەبو قاسم ساعیدی: 13 هەزار و 568 دەنگ.
- دادپەروەری و هەستانەوە: 383 دەنگ.
- جووڵانەوەی بیری رەسەنی ئیسلامی: 124 دەنگ.
 
رۆژی 19ى کانوونى یەکەمى 2023 کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى راگەیاند کە لە 15 پارێزگادا کرا. رۆژی 20ـی مانگ کۆمیسیۆن ئەنجامی 94.4%ی دەنگەکانی راگەیاند و ئەوانی دیکەی مانەوە کە بەدەست هەژماردەکرێن و جیادەکرێنەوە. لە هەڵبژاردنەکەدا رەوتی سەدر بەشداری نەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت