بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دادەنرێت

24-11-2022
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمانى ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین گۆڕدرا. بە گوتەى ئەندامێکى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراقیش ئەو گۆڕانکارییە پەیوەندیی بە دۆسیەى "دزینى" 2.5 ملیار دۆلارەکەوە هەیە و هەفتەى داهاتوو بەرپرسی دیکەش لەسەر هەمان دۆسیە لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە.
 
بەگوێرەى نووسراوێک، کە حەمید غزى، ئەمیندارى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیران لە 20ى تشرینى دووەمى 2022 دەریکردووە، بڕیاردراوە بە دانانى د. عەلى کەریم حوسێن، لە شوێنی عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین.
 
عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا، کە لە 06-12-2021 دەستبەکار بووە و لە 06-11-2022 لە پۆستەکەی نەماوە، محەممەد سەمیر عەباس بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانراوە.
 
دانانى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین لەدواى ئەوە هات کە لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا دەستەى دەستپاکیى عێراق لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد لەبارەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارى هەژمارى بانکى سپاردەى دارایی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجى عێراق لەو بانکە.
 
خالید رێکانى، ئەندامى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو گۆڕانکاریە بەهۆى دۆسیەى دزینى 2.5 ملیار دۆلارەکەوە بووە لە بانکى رافیدەین.
 
ئەو ئەندامەى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق گوتیشى، "بڕیارە هەفتەى داهاتوو ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە بگۆڕدرێن کە بەشێکیان بەرپرسی لقەکانى بانکى رافیدەینن."
 
لەنێوان مانگى ئەیلوولى 2021 تاوەکو ئابى 2022، بڕى 2.5 ملیار دۆلار لەلایەن پێنج کۆمپانیاوە لە هەژمارى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باجى عێراق براوە، بەبێ ئەوەى پارەیان لەو هەژمارە هەبووبێت، پارەکان لەڕێگەى 247 چەک خەرجکراون، بەهۆیەوە بانکى ناوەندى هەژمارى بانکیى خاوەنى ئەو چوار کۆمپانیایە و خێزانەکانیانی بلۆک کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی سووتانی بازاڕی شۆرجە لە بەغدا. وێنە: رووداو

ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شۆرجەی بەغدا زیانی نیو ملیۆن دۆلاری لێکەوتووەتەوە

ئاگر لە بازاڕی شۆرجە لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتەوە، زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی و ئەمیندارێتیی بەغدا بەردەوام هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەیان دا، بەڵام ئاگرەکە بۆ زیاتر لە شەش کاژێر بەردەوام بوو و زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتەوە