رووداو- هەولێر
بزووتنەوەی نوجەبا كە لەچوارچێوەی حەشدی شەعبیە بڕیاریدا دوای لە ناوبردنی داعش چەكە قورسەكانی رادەستی سوپای عێراق بكاتەوە.
هاشم موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "چەكە قورسەكان هی حكومەتی عێراقین، ئێمەش پیلانگێڕ و ئاژاوەگێڕنین و ناشمانەوەی هێزێك بین لە پێش هێزێكی دیكە یان دەوڵەتێك بین لە نێو دەوڵەتێكی دیکە".
سەبارەت بە پابەندبوونی بزووتنەوەكە بە فەرمانەكانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان موسەوی گوتی "حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكاندایە، هەر كاتێك شەڕ كۆتاییهات و سەركەوتنی تەواو راگەیێندرا ئەوكات بڕیاری یەكەم و كۆتایی بە دەست فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەبێت".
پێشتریش عەمید یەحیا رەسول، گوتەبێژی سوپای عێراق گوتی "چەكە قورسەكان هەمووی هی سوپایە، لەگەڵ كۆتاییهاتنی شەڕ هەموو ئەو چەكانە رادەستی سوپای عێراق دەكرێنەوە".
ئەم هەڵوێستەی بزووتنەوەی نوجەبا لەكاتێكدایە كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تێد بو كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان پڕۆژەیاسایەكی پێشكەشی كۆنگرێس كرد بۆ ئەوەی بزووتنەوەی نوجەبا و ژمارەیەك گرووپی چەكداری دیكە کە ئەو بە میلیشیای سەر بەئێران ناوی هێناوەن، بخرێنە نێو لیستی تیرۆرەوە، 90 رۆژیشیان بۆ ترەمپ دیاریكردووە بۆ سزادانیان ئەگەر پڕۆژەكە بوو بە یاسا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ