50 پەرلەمانتار داوا دەکەن پەرلەمان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار کۆببێتەوە

24-10-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتاران واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن دابەزینی نرخی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بخاتە بەرنامەی کاری داهاتووی پەرلەمانەوە. پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، "پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵکمان داوە لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی. پەرلەمانتاریکی دیکەش دەڵێت، "دابەزینی نرخی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی زۆر نزیکە."
 
حەمید شبلاوی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق بە واژۆی نزیکەی 50 پەرلەمانتار، نووسراوێکی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە و داوای دابەزینی بەهای دۆلار دەکەن لە بەرامبەر دیناری عێراقی.
 
لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، رەنگدانەوەی خراپی بۆسەر ئابووریی خێزانی عێراقی هەبووە و باری سەرشانی هاووڵاتیی قورستر کردووە، بەتایبەت ئەوانەی داهاتیان سنووردارە.
 
وەکو لە یاداشتەکەدا هاتووە، ئەوانەی واژۆیان لەسەر ئەو داواکارییە کردووە، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن، بڕگەی دابەزینی نرخی دۆلار و دووبارە گەڕانەوەی بۆ نرخی پێشوو بە شێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، ئەمەش بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتی.
 
سوهەیلە سوڵتانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح، کە واژۆی لەسەر ئەو داواکارییە کردووە، رۆژی دووشەممە 24-10-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەکاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن بەڵێنمان بە خەڵک داوە، ئەو زیانە هەڵدەگرین، کە خەڵک بەهۆی زیادبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەریکەوتووە. بۆیە ئێستا پێویستە وەفاداربین و پابەندبین بە بەڵێنەکەمان."
 
سوڵتانی ئاماژەی بەوەش کرد، واژۆیان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار کردووە، "هەموو وڵاتێک پێویستە بەهای دراوەکەی خۆی بەهێز بکات." باسی لەوەش کرد، بەو هەنگاوەیان دەیانەوێت حکومەتی داهاتوو ناچار بکەن، رێکاری راستکردنەوە بگرێتەبەر، بەتایبەتی ئێستا "پارەیەکی زۆر هەیە، دەتوانرێت بەهای دۆلار دابەزێنرێت."
 
هەروەها عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عەسائیب ئەهلحەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا رایگەیاند، "دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی زۆر نزیکە."
 
رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی نوێی دۆلاری ئەمریکیی بەرامبەر دیناری عێراقی بەم شێوەیە دیاریکرد:
 
یەک دۆلار بەرامبەر (1450) دینار بۆ کڕینی دراوی بیانی لە وەزارەتی دارایی.
یەک دۆلار بەرامبەر (1460) دینار بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بانکەکان.
یەک دۆلار بەرامبەر (1470) دینار بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە خەڵك.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووسراوەکەى حەمید عززى کە لە 24ـی تشرینى دووەمى 2024 دەریکردووە

عێراق 1٪ـی مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت و دەیداتە غەززە و لوبنان

لە مانگى داهاتووەوە بڕیارى بڕینى 1%ـی مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە عێراق بە پاساوی هاوکاریکردنی غەززە و لوبنان جێبەجێ دەکرێت، کە مانگانە زیاتر لە 52 تریلیۆن دینار دەکات، ئەوانەی رازی نین بە لێبڕینەکە، ناویان لە لیستی کۆمەکبەخشان لادەدرێت.