ڤیزەی نێوان عێراق و ئیندۆنیزیا هەڵگیرا

24-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا رێککەوتننامەی هەڵگرتنی ڤیزەیان لە نێوان هەردوولا واژۆ کرد.
 
دووشەممە، 23-09-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و رێتنۆ مارسوودی، وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد؛ بۆ لێخۆشبوون و هەڵگرتنی ڤیزە بۆ خاوه‌ن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لەكاتی سه‌ردانی هاووڵاتیانی هەردوولا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "‌ئامانجی رێککەوتنەکە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاته‌."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، باسیان لە رێگاکانی ئاسانکاریی بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی عێراق و ئیندۆنیزیا بۆ نێو هه‌ردوو وڵات کردووە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 10ـی تەمموزی ئەم ساڵ، عێراق و تورکیا لەسەر هەڵگرتنى ڤیزە لەسەر هەندێک لە گەشتیاران بەگوێرەى تەمەنیان رێککەوتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.