پارێزگارى بانکى ناوەندى: لە ساڵى داهاتووەوە مامەڵەى بازرگانیی نێوخۆیی تەنها بە دینار دەبێت

24-09-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن بانکی ناوەندی
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ئاشکرای کرد؛ لە ساڵى داهاتووەوە هەموو مامەڵە بازرگانییە نێوخۆیییەکان لەبرى دۆلار، دەکرێتە دینارى  عێراقى.
 
ئەمڕۆ (24ـی ئەیلوولى 2023) عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرانى رێگەپێدراو و سەرۆکى ئەنجوومەنى بانکە مۆڵەتپێدراوەکانى عێراق کۆبووەوە.
 
لە راگەیێندراویێکدا عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند؛ لە ساڵى داهاتووەوە هەموو مامەڵە بازرگانییە نێوخۆیییەکان لەبرى دۆلار دەکرێنە دینارى عێراقى، تەنها ئەو دۆلارە نەبێت کە دەدرێتە گەشتیاران.
 
عەلى عەللاق گوتیشى زۆرینەى بازرگانان چوونەتە نێو کەناڵەکانى مامەڵەى فەرمیى حەواڵەکردن و، دۆلاریان بە نرخى 1320 دینار بۆ دەستەبەرکردوون، گوتیشى "رێژەى جێبەجێکردنى حەواڵەکان گەیشتووەتە 95%."
 
بانکى ناوەندیی عێراق رۆژانە لەرێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنییەوە دۆلار دەفرۆشێتە بازرگان و ئەو گەشتیارانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، بە نرخى 1320 دینار بەرامبەر بە یەک دۆلار. 
 
پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند سیستمى نوێى حەواڵەى دەرەکى، هەموو لایەنەکانى ئەو مامەڵەیە لە مەترسییەکان دەپارێزێت و لەگەڵ یاسای رێگرى لە سپیکردنەوەى پارە دێتەوە و، بانکى ناوەندى بەرەو ئەوە دەچێت؛ لە ساڵى داهاتوودا دەستبەردارى حەواڵە دەرەکییەکان بێت و بۆ ئەو هەنگاوەش پشت بە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەبەستێت، کە ئەوە بەگوێرەى رێککەوتن بووە لەنێوان بانکى ناوەندیى عێراق و بانکى فیدراڵیى ئەمریکا، کە هاوشێوەى وڵاتانى جیهان بانکى ناوەندى کارى جێبەجێکردن نەکات و رۆڵەکەى تایبەت بێت بە سەرپەرشتى و چاودێریکردن. 
 
لە مانگى ئابى 2022 بانکى ناوەندى سەکۆى ئەلیکترۆنى کاراکردووە بۆ وردبینیکردن لە پرۆسەى فرۆشتنى دۆلار و حەواڵە دەرەکییەکان بۆ رێگری لە سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە. 
 
عەلى عەللاق ئاشکرایکرد؛ ئێستا سەرقاڵى ئەوەن دەروازەى حەواڵە بکەنەوە بە دراوى دیکەى وەک درهەمى ئیماراتى، لیرەى تورکى، رووپیەى هنیدى و یۆرۆ.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.