زیندانییەکانی عێراق بەگوێرەی جۆری تاوان و ماوەی سزاکانیان جیادەکرێنەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دادی عێراق چەند رێکارێک بۆ رێکخستنەوەی گرتووخانەکان دەگرێتەبەر. گوتەبێژی وەزارەتی داد دەڵێت "زیندانییەکان بەگوێرەی تاوان و ماوەی سزاکانیان جیادەکەینەوە."
 
ئەمڕۆ (شەممە، 24ـی ئابی 2024) ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارمان داوە زیندانییانی سەرجەم زیندانەکانی عێراق بەگوێرەی جۆری تاوان و ماوەی سزادانیان جیابکەینەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت."
 
گوتیشی، "ئەو زیندانییانەش کە باوک یان برایان لە زیندانەکانی دیکەدان، ئەگەر تاوان و ماوەی سزاکانیان هاوشێوە بن لە یەک زیندان و یەک هۆڵدا دادەنرێن."
 
ئەحمەد لعێبی دەشڵێت، "بڕیاری دیکەش لە بواری چاکسازیدا دەرکراون، کە لە رێگەیانەوە زیندانییەکان وانەی تایبەتیان پێدەگوترێت؛ لەپێناو نەگەڕانەوەیان بۆ سەر هەمان تاوانی پێشوو، هەروەها بۆ ئامادەکردنەوەیان بۆ ئاسان تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگە لە دوای ئازادبوونیان."
 
رۆژی 2ـی ئام مانگە، حازم ردێنی، جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە رووداوی گوت، "عێراق لە ریزبەندیی 81ـەمین وڵاتى جیهانە لە رووى قەرەباڵخى گرتووخانەکانەوە. بەجۆرێک ژمارەی بەندکراوان لە 60 هەزار کەس زیاترە، کە بەشێکیان ئەوانەن ماوەی زیاندانییەکانیان تەواوکردووە و ئازاد ناکرێن، بەشێکیشان دادگەیی نەکراون."
 
لە رۆژی 30ـی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵیشدا خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، گرتووخانەکانی عێراق بەڕێژەی 300% زیندانیکراویان تێدایە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی نوێ لە دیالە.

راوێژکارێکی سوودانی: لە سێ ساڵدا 2,000 قوتابخانە دروستکراون

عەدنان سیراج، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ چاپخانە عێراقییەکان چاپکردنی پەرتووکی سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنیان لەئەستۆ گرت. ئەمە یەکەمجارە کارێکی لەو جۆرە بکرێت کە بە سەرکەوتوویی کرا و پەرتووکەکانیش بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشکران. یەکەمجاریشە لە ساڵی 2003ـەوە دابەشکردنی پەرتووکی قوتابخانەکان لە سەرەتای دەوامی قوتابییەکان دەستپێدەکات".