لە بەغدا منداڵێک کەوتە نێو ئاوەڕۆیەک و گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە شاری بەغدا، منداڵێک دەکەوێتە نێو ئاوەڕۆ و بەرپرسێکی بەرگریی شارستانیی عێراقیش دەڵێت منداڵەکە بەهۆی گازی میسانی نێو مەنهۆڵەکەوە، خنکاوە.
عەمید جەودەت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-08-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ منداڵێک لە ناوچەی میکانیکی شاری بەغدا، کەوتووەتە نێو مەنهۆڵێکەوە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
عەمید جەودەت دەڵێت، هەرچەندە فریاگوزاری بۆ منداڵەکە کراوە، بەڵام بەهۆی گازی میسانەوە لە قوڵایی مەنهۆڵەکەوە خنکاوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرکەمەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکیان کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.