لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی شێوازی هەڵسوکەوتی پەرلەمانتارانی عێراق پێکهێنرا
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ نووسینەوە و ئامادەکردنى بنەماکانى ئاکارى مامەڵەى پەرلەمانتارەکانى. ئەندامێکى لیژنەى یاسایی دەڵێت، ئەو بنەمایانە بۆ نێوخۆ و دەرەوەی پەرلەمان دەبن.
بڕیارى پێکهێنانى لیژنەکە لە کۆبوونەوەى پەرلەمان بوو کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24ـی تەممووز) کرا.
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمان بە تۆڕى میدیایى رووداوى گوت "تەنیا بڕیار لە پێکهێنانى لیژنەکە درا و ئەنجامەکانى دیاری نەکران."
بەگوێرەى راگەیێندراوى فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان، لیژنەکە کارى جێبەجێکردنى تۆمارى ئاکارى پەرلەمانتاری دەبێت.
دارار سێکانیانى گوتی "ئەو بنەماى ئاکارە بۆ دیاریکردنى هەڵسوکەوت و چۆنیێتى مامەڵەى پەلەمانتارانە نەک تەنیا لە دانیشتنەکان، بەڵکو لە دەرەوەى پەرلەمانیش"، بەڵام بەگوتەى ئەو، هێشتا وردەکارییەکەى دیار نییە.