قاسم ئەعرەجی لە خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکشێتەوە

25-07-2022
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

قاسم ئەعرەجى یەکێک لە بەربژێرانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران کشانەوەى خۆى لەو بەربژێرییە رایگەیاند و دەڵێت، "نۆ مانگە پڕۆسەى سیاسى عێراق چەقبەستووە و ئەوە زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە." 
 
رۆژی 24ـى تەممووزى 2022، قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کە یەکێک بوو لە بەربژێرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق کشانەوەى خۆى لەو بەربژێرییە راگەیاند.
 
قاسم ئەعرەجى لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە کە نۆ مانگە پرۆسەى سیاسى عێراق چەقی بەستووە، "ئەوەش زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە." 
 
ئەعرەجى دەڵێت، "لە سۆنگەى ئەوەوە کە وڵات پێویستى بە قوربانیدانە، سوپاسی لیژنەى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەکەم کە منیان بەربژێر کرد و لێرەوە داواى لێبووردن دەکەم لە قبووڵکردنى ئەو بەربژێرییە."
 
قاسم ئەعرەجی، یەکێک بووە لە ئەندامانى سوپاى بەدر کە باڵى سەربازى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى بووە، لە ماوەى رابردوودا پۆستەکانى وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى واست-ى بەڕێوەبردووە، بەرلەوەى لە ساڵى 2021 بکرێتە راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق.
 
پێشتر لە 22ـى تەممووزى 2022، حەسەن بەهادلی، بەڕێوەبەرى تواناکان لە هاوپەیمانیى نەسر بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لیژنەى بەربژێرى سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى ناوى پێنج بەربژێرى پەسندکردووە و ئاراستەى سەرکردایەتیی ئەو هاوپەیمانێتییەى کردووە بە مەبەستى بڕیاردان لەبارەیانەوە کە بریتین لە؛ محەممەد شەیاع سوودانی، عەبدولکەریم عەبتان، عەلی شوکری، حەیدەر عەبادی و قاسم ئەعرەجى." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.