مانگی رابردوو 6,660 هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە

 
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ شەش هەزار و 660 جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە. زیاتر لە 28 هەزار و 500 هاوسەرگیری هەبووە.
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ، ژمارەی ئەو ژن و مێردانەی جیابوونەتەوە، شەش هەزار و 666 کەس بوون، واتە رۆژانە زیاتر لە 215 جیابوونەوە. ژمارەی ئەو کوڕ و کچانەشی هاوسەرگیرییان کردووە، 28 هەزار و 505 کەس بوون، واتە رۆژانە زیاتر لە 919 هاوسەرگیری.
 
ئەنهار عادل، یەکێکە لەو چالاکڤانانەی لەبواری ژنان لەبارەی ئامارەکانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زۆربوونی رێژەی ناپاکی بەهۆی ئینتەرنێت، هەروەها خراپیی دۆخی ئابووری، جگە لە دابونەریت و نەزانینی ژن و مێردەکان لە ئامرازەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، لە دیارترین هۆکارەکانی زۆربوونی جیابوونەوەن."
 
ئیلاف ناسر، توێژەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای ئەنبار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەراورد بە پێش ساڵی 2003، زیادبوونێکی زۆر لە ژمارەی جیابوونەوە هەیە کە مەترسیدارە، هۆکارەکانیش زۆرن و چارەسەریش کەم. ئێمە لە عێراق کێشەی خراپی پەروەردەمان هەیە، دەبێت حکومەت و وڵات پەرە بەم بوارە و پێگەیاندنی مرۆڤ بدات."
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی/رەسافە:  
هاوسەرگیری: 4 هەزار و 852 
جیابوونەوە: 925 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی/کەرخ:  
هاوسەرگیری: 3 هەزار و 49 
جیابوونەوە: هەزار و 397 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی نەینەوا:  
هاوسەرگیری: 3 هەزار و 1 
جیابوونەوە: 510 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی دیالە:  
هاوسەرگیری: هەزار و 313 
جیابوونەوە: 259 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی بابل:  
هاوسەرگیری: هەزار و 693
جیابوونەوە: 195
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی نەجەف:  
هاوسەرگیری: هەزار و 399 
جیابوونەوە: 311 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی کەرکووک:  
هاوسەرگیری: هەزار و 181 
جیابوونەوە: 240 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی زیقار :  
هاوسەرگیری: هەزار و 710 
جیابوونەوە: 156 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی ئەنبار:  
هاوسەرگیری: هەزار و 509 
جیابوونەوە: 363 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی بەسرە:  
هاوسەرگیری: دوو هەزار و 657 
جیابوونەوە: 793 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی واست:  
هاوسەرگیری: هەزار و 117 
جیابووونەوە : 204
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی سەڵاحەدین:  
هاوسەرگیری: هەزار و 170 
جیابوونەوە: 273
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی موسەننا:  
هاوسەرگیری: 772 
جیابوونەوە: 164 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی میسان:  
هاوسەرگیری: 964 
جیابوونەوە: 257
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی کەربەلا:  
هاوسەرگیری: هەزار و 161 
جیابوونەوە: 331 
 
- سەرۆکایەتی دادگەی تێھەڵچوونەوەی قادسیە:  
هاوسەرگیری: 957 
جیابوونەوە: 288 
 
رۆژی 17ـی حوزەیرانی 2024، رووداو لە بەدواداچوونێکدا بۆ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق ئەوەی بڵاوکردەوە لەماوەی 16 مانگدا لە عێراقدا 404 هەزار و 500 گرێبەستی هاوژینی واژۆکراون، لە بەرامبەردا 98 هەزار و 7 هاوژین جیابوونەتەوە.