سوننەی عێراق: دیاریکردنی چارەنووسی 50 هەزار بێسەروشوێنمان مەرجێکی بەشداریمانە لە حکومەت
رووداو - کەرکووک
موته‌ر حه‌سه‌ن کە خه‌ڵكی شرگاته، له شه‌ڕی موسڵدا 14 كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی خۆیان راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كرد، به‌ڵام تاوەکو ئێستا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
موته‌ر حه‌سه‌ن سه‌ردانی زۆربه‌ی گرتووخانه‌كانی عێراقی كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ڵام بێ ئومێد بووه، به‌خێوكردنی 12 منداڵی نه‌وه‌كانی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی، خانووه‌كه‌ی رووخاوه و نایه‌وێ به‌م شێوه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆی، چونكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی ژیانی بۆ خۆی و نەوە بێ باوكەکانی نییه.
گەڕانه‌وه‌ی ملیۆنێك و 700 هه‌زار ئاواره، نۆژه‌نكرنه‌وه‌ی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كانی ده‌ستی داعش و دیاریكردنی چاره‌نووسی 50 هه‌زار بێسه‌روشوێنی سوننه له گرتووخانه نهێنییه‌كانی عێراق، گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ن كه سوننه‌كان كردوویانه به مه‌رجی به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی نوێ‌دا.
سه‌ركرده سونییه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون كه ئاواره‌كان و دانیشتووانی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان زیاتر به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تی و به‌ڵێنه بێ كرداره‌كانی حكومه‌تی عێراق ناگرن.
ئیسماعیل حه‌دیدی، راوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق دەڵێ "کێشەی ئاوارەکان و ئەو ناوچانەمان هەیە کە خاپوور بوون، ئێستا داواکاریی ناوچە رووخێندراوەکانی جەنگ داواکارییەکی گرنگە لای عەرەبی سوننە، هەروەها کێشەی دەستگیرکراوە بێسەروشوێنکراوەکانمان هەیە، تاوەکو ئێستا بەشێک لە دەستگیرکراوەکانمان لە گرتووخانەی نهێنیدان".
كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌رەكی و كاریگه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، داواكارییه‌كانی خۆی ئاماده كردووه، كه بودجه و مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی ناوچه دابڕێندراوه‌كانه، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌موو حكومه‌تێكدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان ده‌درێت، به‌ڵام دواتر چه‌ندین به‌ربه‌ستی بۆ دروستدەکرێت.
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتار لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جددی بڕوانێتە کۆی گشتیی کێشەکانی کوردستان و بەغدا.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی شیعه رێگره له‌پێش ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.