ئەنجامی سەرژمێرى: 2.2 ملیۆن کرێچى و 19 ملیۆن سینگڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن

24-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن ئەنجامی سەرژمێری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە عێراق و هەرێمى کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان خاوەنى یەکەى نیشتەجێبوون نین و لە خانووی کرێدان، 7.6 ملیۆن کەس نەخوێندەوارن و 19.1 ملیۆن کەس سەڵتن (سینگڵ)، ئەمەش بەپێی ئەنجامی سەرژمێری.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24ى شوباتى 2025 ئەنجامى بنەڕەتیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
 
بەگوێرەى ئامارەکە 72.15%ی خێزانەکان خاوەن یەکەى نیشتەجێبوونن، هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەن، بەو پێیەش دوو ملیۆن و 210 هەزار و 147 خێزان کرێچین، یان خاوەنى یەکەى نیشتەجێبوونى خۆیان نین.
 
ژمارەى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەپێى سەرژمێرییەکە، 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە.
 
رێژەی نەخوێندەواری لە کۆی ژمارەی دانیشتووان (10 ساڵان و زیاتر) لە عێراق 15.31%یە، بەو پێیەش حەوت ملیۆن و 650 هەزار و 787 کەس لە عێراق نەخوێندەوارن.
 
رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمى کوردستان بە 16.23% دیاریکراوە، بەگوێرەى ژمارەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان کە بە 6.3 ملیۆن کەس دیاریکراوە، ژمارەى نەخوێندەواران زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە.
 
رۆژى 20ى تشرینى یەکەمى 2024 سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، 25ى تشرینى دووەم ئەنجامى بەرایى سەرژمێرییەکە بڵاوکرایەوە.
 
ئامارەکانى سەرژمێرى دەریخستووە کە رێژەى سەڵت (سینگڵ) کە هاوسەرگیرییان نەکردووە 41.6%ى تێکڕاى ژمارەى دانیشتووانى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکدەهێنن, واتا 19ملیۆن و 185 هەزار و 417 کەس سەڵتن، رێژەى ئەو کەسانەش هاوژینەکانیان لە ژیاندا نەماوە 2.8%ى تێکڕاى ژمارەى دانیشتووانە، یەک ملیۆن و 291 هەزار و 327 کەس  هاوژینیان لە ژیاندا نەماوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بەغدا

سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانیی عێراق درێژکرانەوە

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە دەگاتە بەغدا. راوێژکارێکی سوودانیش دەڵێت، سزاکانی ئەورووپاش لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ شەس مانگی دیکە درێژکراونەتەوە.