عێراق

رێژەی 12.47٪ـی ئەو خێزانانەی لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، شارنشینن. گرافیک: رامیار رۆستەم - رووداو
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئاماری کۆتایی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، لە 11.43٪ـی خێزانەکانی عێراق لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، کە 12.47٪ـی ئەو خێزانانە لە شارنشینن و 8.50٪ـیان گوندنشینن.
دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ـی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی کرا. تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کران و تاوەکو 10ـی کانوونی دووەمی 2024 فۆڕمی تۆماری خێزان پڕکرایەوە، کە تێیدا زیاتر لە 70 پرسیار لە هاونیشتمانی و هاووڵاتیان کرا.
رۆژی 25ـی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەڤانیدا ئەنجامى بەرایی سەرژمێرى گشتیی دانیشتووانى هەرێمی کوردستان و عێراقی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێوڕەسمێکدا لە هۆتێل بابلی بەغدا، ئەنجام و وردەکارییەکانی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیێندرا.
ئەو خێزانانەی ژن سەرپەرشتییان دەکات:
هەولێر
کۆی گشتی: 11.93٪
شارنشین: 12.25٪
گوندنشین: 10.16٪
ئەنبار
کۆی گشتی: 10.47٪
شارنشین: 11.42٪
گوندنشین: 9.06٪
بەسرە
کۆی گشتی: 8.95٪
شارنشین: 9.37٪
گوندنشین: 6.46٪
سلێمانی
کۆی گشتی: 13.18٪
شارنشین: 13.32٪
گوندنشین: 11.91٪
دیوانییە (قادسیە)
کۆی گشتی: 8.58٪
شارنشین: 10.52٪
گوندنشین: 5.84٪
موسەننا
کۆی گشتی: 8.58٪
شارنشین: 11.45٪
گوندنشین: 6.85٪
نەجەف
کۆی گشتی: 9.49٪
شارنشین: 10.72٪
گوندنشین: 7.42٪
بابل
کۆی گشتی: 9.19٪
شارنشین: 12.11٪
گوندنشین: 6.33٪
بەغدا
کۆی گشتی: 13.85٪
شارنشین: 14.52٪
گوندنشین: 9.17٪
دهۆک
کۆی گشتی: 9.03٪
شارنشین: 9.27٪
گوندنشین: 8.03٪
دیالە
کۆی گشتی: 12.87٪
شارنشین: 14.42٪
گوندنشین: 10.83٪
زیقار
کۆی گشتی: 8.79٪
شارنشین: 10.01٪
گوندنشین: 5.70٪
کەربەلا
کۆی گشتی: 10.02٪
شارنشین: 11.30٪
گوندنشین: 5.85٪
کەرکووک
کۆی گشتی: 13.65٪
شارنشین: 14.36٪
گوندنشین: 11.23٪
مەیسان
کۆی گشتی: 8.95٪
شارنشین: 9.51٪
گوندنشین: 6.85٪
نەینەوا
کۆی گشتی: 12.72٪
شارنشین: 13.99
گوندنشین: 11.05٪
واست
کۆی گشتی: 10.05٪
شارنشین: 11.33٪
گوندنشین: 8.04٪
کۆی گشتیی عێراق: 11.43٪
شارنشین: 12.47٪
گوندنشین: 8.50٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ