هادی عامری داوا لە حکومەت دەکات پەلە بکات لە کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق

24-01-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن ئەمریکا هادی عامری
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى هاوپەیمانیی نەبنی سەرکۆنەى بۆردوومانکردنى چەند بارەگایەکى کەتائیبی حیزبوڵڵا لەلایەن سوپاى ئەمریکاوە دەکات و، داوا لە حکومەت دەکات پەلە بکات لە کۆتاییهێنان بە بوونى سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق.
 
رۆژی 24ـی کانوونى دووەمى 2024، هادى عامرى، وەک سەرۆکى هاوپەیمانى نەبنى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا سەرکۆنەى بۆردوومانکردنى چەند بارەگایەکى کەتیبەکانی حیزبوڵڵاى عێراقی لەلایەن سوپاى ئەمریکا کرد و بە "تاوانکارى" ناوى برد. 
 
هادى عامرى دەڵێت "بۆ جارێکى دیکە، داوا لە حکومەت دەکەین بە شێوەیەکى خێرا و یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە بوونى سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق."
 
سەرۆکى هاوپەیمانیى نەبنى، کە سەرجەم هێزەکانى نزیک حەشدی شەعبی تێیدا ئەندامن، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ بوونى هێزە بیانییەکان  مەترسییە بۆ سەر سەلامەتى و ئاسایشى گەلى عێراق و دەستدرێژییەکى روونە بۆ سەر سەروەریى عێراق.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-1-2024) سوپاى ئەمریکا دوو پێگەى کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقیی سەر بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار و بابل بۆردوومان کرد، بارەگایەکیان لە ناوچەى سیکەک لە شارى قائیمى رۆژئاواى ئەنبار بوو، بارەگاکەی دیکەش لە ناحیەى جورف سەخر لە باشووری بابل، کە بەهۆیەوە چەکدارێکى ئەو گرووپە کوژرا.
 
دوای هێرشەکە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێرشانە وەڵامێکی راستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەوە، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات.
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی خۆی و (جۆ بایدن،) سەرۆکی ئەمریکاش دوودڵ نابن لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، بەدوای ئەوەوە نین گرژییەکان لە ناوچەکە زیاد بکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی رافیدەین

بانکی رافیدەین بۆ رووداو: دەنگۆی پێدانی قەرز بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان راست نییە

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە بانكی رافیدەین قەرز بە بڕی پێنج تاوەكو 25 ملیۆن دینار بە هاووڵاتییان دەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، سەرچاوەیەکی باڵای بانکەکە بە رووداوی گوت، ئەو هەواڵە راست نییە.