لە بەغدا ماڵێك سووتا و پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

24-01-2021
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن بەغدا سووتان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ماڵێک لە رۆژئاوای شاری بەغدا گڕی گرت و بەو هۆیەوە تەواوی ئەندامانی خێزانەکە كە ژمارەیان پێنج كەس بوو، گیانیان لەدەستدا.
 
لیوا كازم سەلمان بورهان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021 لە ناوچەی غەزالیە لە رۆژئاوای شاری بەغدا ماڵێك سووتا, بەو هۆیەوە باوك و دایك و سێ منداڵی تەمەن 7 و 10 و 12 ساڵان لە خەودا گیانیان لەدەستدا."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەکە، لیوا كازم گوتی: "بەپێی لێكۆڵینەوە بەراییەكان رووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە، كە لەكاتی خەوتندا سۆبەی كارەباییان نەکوژاندووەتەوە".
 
لیوا كازم سەلمان بورهان ئاماژەی بەوەدا خەڵكی ناوچەكە درەنگ بەڕێوەبەرایەتی شارستانییان لە رووداوەكە ئاگاداركردوەتەوە، دوای كوژاندنەوەی ئاگرەكەش دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی ناوچەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە