ئەمریکا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە

 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دەکات خۆیان لە سەردانیکردنی باڵیۆزخانە بەدووربگرن.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، کاروباری گشتییان لە باڵیۆزخانەکە وەستاندووە، داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە بۆ کاری پێویستی وەک پێدانی ڤیزە و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، خەڵکی عێراق و هاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق دەتوانن سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بکەن لە هەولێر.
 
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دوو ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردووە  لەکاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن.