24-01-2020
15:52
ئەو خۆپیشاندانەی کە لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە شەقامی جادریەی بەغدا رێکخراوە کۆتاییهات. بەڵام خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریریش بەردەوامە.
مستەفا گۆران پەیامنێری رووداو لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا رایگەیاند، هەوڵی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان بۆ بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ گۆڕەپانی تەحریر بەردەوامە و ئێستا خەڵکێکی زۆر هاتوونەتە گۆڕەپانەکە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24-1-2020 ژمارەیەکی کەمی خۆپیشاندەران روویان لە گۆڕەپانی تەحریر کردبوو، رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانیش لە دوێنێوە دەڵێن کە خۆپیشاندانی ملیۆنی موقتەدا سەرد کاریگەری لەسەر خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر نابێت، بۆیە لە بەیانییەوە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بانگهێشتی خەڵک دەکەن بۆ ئەوەی روو لە گۆڕەپانی تەحریر، ئەوانەشی روویان لە خۆپیشاندانەکەی موقتەدا سەرد کردبوو پەیتا پەیتا روو لە گۆڕەپانی تەحریر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر خۆپێشاندانی ملیۆنی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەران دیانەوێ گوشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوە رێوشوێنی خێراتر بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بگرێتەبەر.
هونەر ئەحمەد، پەیامنێری رووداو لە شەقامی جادریەی بەغدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتێک خۆپیشاندانەکان دەستیپێکرد، خەڵکی بە گڕ و تینێکی زۆرەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لەو خۆپیشاندانە کە لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق رێکخراوبوو، هەروەها لە هەموو پارێزگاکانەوە خەڵک بە ئۆتۆمبێل و هێنرابوونە شەقامی جادریە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێ‌کرد و خەڵکێکی زۆر کەم لە گۆڕەپانەکاندا ماون.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر، بانگەوازی خەڵکی عێراقی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی کردبوو لە توویتێکدا رایگەیاندبوو "ئەی پیاوان و ژنان و گەنجانی وڵات، ئێستا کاتی عێراقە، زەنگی کاژێری سەربەخۆیی و سەروەریی لێدەدات، ئایا ئێوە عاشقی نیشتمانن؟".
سەدر لە تویتەکەیدا ئەوەشی نووسیبوو "ئەی عاشقانی نیشتمان، لەئامادەباشیدابن بۆ سەرخستنی عیشقەکەتان، چونکە ئەو داوای بەهاناوەچوونتان بۆ دەکات، نەکەن پەیمانشکێنی بکەن، پەیمان بەرپرسیارێتییە".
15:00
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌میانی خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی جادرییه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌خزێته جه‌نگێكی نوێ له‌دژی داگیركاری سته‌مكار كه خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی عێراقدا داكوتیووه، كه له ئه‌نجامدا گه‌نده‌ڵكارانی به‌سه‌رماندا سه‌پاند و سامانی عێراق به‌هه‌ده‌رچوو. تایفه‌گه‌ری له‌تله‌تبوون و تووندوتیژی بڵاوكرده‌وه و عێراقی كرده گۆڕه‌پانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و میلیشیاكان و سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و نه‌خۆشی و سه‌روه‌ریی خاك و ئاسمانی پێشێلكرا و بووه گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پاوانخوازی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا حه‌وت مه‌رج ده‌خاته به‌رده‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌شڵێت، هه‌موو رێگه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و جه‌ماوه‌ری ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌كرده‌یی هێزه داگیركاره‌كان له خاكی عێراق ده‌ربچن. ده‌رچوونیشیان به‌م مه‌رجانه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: داخستنی ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكی له خاكی عێراق
دووه‌م: داخستنی باره‌گاكانی سه‌رجه‌م كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكی و هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانیان.
سێیه‌م: داخستنی كایه‌ی ئاسمانیی عێراقی به‌ڕووی فڕۆكه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی داگیركاران.
چواره‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی هاوسه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تیی، چونكه له‌سه‌رده‌می داگیركاریدا واژۆكراون.
پێنجه‌م: نابێ تره‌مپ له گوتار و بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به عێراق به‌لووتبه‌رزی و خۆ به‌زلزانییه‌وه و چاوچنۆكییه‌وه مامه‌ڵه بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هه‌مان ره‌فتار وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
شه‌شه‌م: نابێ هیچ وڵاتێكی دراوسێ ده‌ستوه‌ربداته چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر له ئه‌گه‌ری مانه‌وه یان ره‌تكردنه‌وه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌مان جێبه‌جێكرا، ئه‌وسا مامه‌ڵه‌كردنمان له‌سه‌ر بنه‌مای داگیركه‌ر كۆتایی پێدێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته وڵاتێكی دووژمن بۆ عێراق ئه‌گه‌ر بێتوو له ماوه‌ی دیاریكراودا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات.
سه‌در له به‌رامبه‌ردا مه‌رجه‌كانیشی، پابه‌ندبوونی خۆی به‌م خاڵانه راده‌گه‌یێنێت:
یه‌كه‌م: راگرتنی مقاوه‌مه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا ده‌رچوونی دوایین سه‌رباز.
دووه‌م: سزادانی هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق بكات.
سێیه‌م: تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری. له ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵنه‌كردنیشیدا، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی نێو سیسته‌می به‌رگریی عێراقی پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بێت.
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دڕ ده‌شڵێت، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئێمه له‌م قۆناخه‌دا پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی یه‌كێتیی خاك و گه‌له‌كه‌ی ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌وه:
یه‌كه‌م: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له خاكی عێراق.
دووه‌م: پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌ده‌ستوه‌رنه‌دان بۆ كاروباری نێوخۆیی عێراق به‌تایبه‌تیش كاروباری سیاسیی و ئابووری.
سێیه‌م: پێویسته حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتن و به‌ڵێننامه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ واژۆبكات بۆ ده‌ستدرێژی نه‌كردن و رێزگرتنی دوولایه‌نه بۆ سه‌روه‌رییه‌كان به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
چواره‌م: رێگریكردن له سه‌رجه‌م لایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان، هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كیی ئه‌نجام نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
پێنجه‌م: گرتنه‌به‌ری مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه له‌گه‌ڵ وڵاته بیانییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و شكۆی عێراق.
شه‌شه‌م: پێویسته حكومه‌تی عێراق باره‌گای سه‌رجه‌م نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كان و باڵیۆزخانه‌كانی ته‌واوی وڵاتان به‌كارمه‌نده‌كانیانه‌وه بپارێزێت و رێگری له هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌ك بكات و سزای ئه‌نجامده‌رانی بكات .
حه‌وته‌م: تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كانی.
له كۆتاییدا، ئامۆژگاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی یان یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌م نێوه‌ندگیری یاخود سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م بڕگه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌ئه‌ستۆبگرن بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و شكۆ و سه‌روه‌ریی عێراق و رزگاركردنی له ناكۆكییه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
زیاتر بخوێنەوە
14:38
مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق زۆر دواكه‌وتووه
عه‌لی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق. وێنە: AP
مه‌رجه‌عی باڵای شیعەکانی عێراق له نه‌جه‌ف، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد كاربكه‌ن بۆ پێكهێنانی بۆئه‌وه‌ی له قه‌یرانه‌كان ده‌ربازیان ببێت.
ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعەکانی عێراق له گوتاری نوێژی هه‌ینیدا، راگه‌یێندراوی هه‌فتانه‌ی نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانیی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژه‌ڤ خوێنده‌وه.
راگه‌یێندراوه‌كه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت له سێ خاڵی سه‌ره‌كی پێكهاتبوون، لە خاڵی یەکەمدا هاتووە "مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا جه‌خت له هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له گرنگیدان به رێزگرتن له سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی و یه‌كێتیی خاك و گه‌له‌كه‌ی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی ئه‌م بنه‌مایانه له هه‌ر لایه‌نێك و به هه‌ر پاساوێك بێت ره‌تده‌كاته‌وه. داواده‌كرێت سه‌روه‌ریی نیشتمانی پارێزراو بێت دوور له ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی ده‌ره‌كی".
له خاڵی دووه‌می گوتاری مه‌رجه‌عییه‌ت جه‌خت له چاكسازییه‌كان كراوەته‌وه و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە "مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی به گرنگی ده‌زانێت چاكسازیی راسته‌قینه بكرێن، كه خواستی به‌رده‌وامیی گه‌له و بۆ جێبه‌جێكردنیشی قوربانییان داوه. ده‌ستی ده‌ستیكردنی داخوازییه‌كانی گه‌ل جگه له زیادكردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان و درێژه‌دان به ناسه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیی وڵات هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه".
مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا له خاڵی سێیه‌مدا داوایکردووە بە‌په‌له حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و دەڵێ "پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ زۆر دواكه‌وت، به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاریكردووه. پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گوێره‌ی رێكاره ئاماژه‌پێكراوه‌كان كار بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پرسه بكه‌ن، چونكه تاكه رێگەی ده‌رچوونه له‌م قه‌یرانه".
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تدا هاتووه "مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی دووباره داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات د‌رك به قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن كه وڵاتی ته‌نیوە له‌م قۆناخه سه‌خته‌دا. بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات كۆكبن و هاوهه‌ڵوێستبن، به‌تایبه‌تی بۆ بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و ئاڵنگارییه چاره‌نووسسازه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی عێراقی له‌مڕۆوه و لەبەرچاوگرتنی داهاتوو".
14:02
ئەمریکا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە
بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە بەغدا. وێنە: AFP
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دەکات خۆیان لە سەردانیکردنی باڵیۆزخانە بەدووربگرن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، کاروباری گشتییان لە باڵیۆزخانەکە وەستاندووە، داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە بۆ کاری پێویستی وەک پێدانی ڤیزە و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، خەڵکی عێراق و هاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق دەتوانن سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بکەن لە هەولێر.
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دوو ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردووە لەکاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
10:11
خۆپیشاندانی "ملیۆنی" دژی ئەمریکا لە بەغدا؛ هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی تووندیان گرتووه‌ته‌به‌ر
خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه، له‌سه‌ر بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت
رووداو - به‌غدا
له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێوشوێنی تووندوتۆڵیان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی بەغدا و خۆپیشاندەرانیش پۆل پۆل بەرەو گۆڕەپانی جادرییە دەڕۆن.
خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه، له‌سه‌ر بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت. هێزه ئه‌منییه‌كانیش له شه‌وی رابردووه‌وه، هێزیان له نزیك پردی دوونهۆمی و جادریه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوه‌پێكردووه.
هه‌روه‌ها رێگەی سه‌ره‌كیی بۆ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگەیانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌چن، به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتیی داخراون.
له به‌یانی زووه‌وه (هەینی 24-01-2020) خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی كه موقته‌دا سه‌در بانگهێشتی بۆ كردووه، روو له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در له دوایین تویتیدا رایگەیاند، "زه‌نگی كاژێری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق لێده‌دات" و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لە گۆڕەپانەکان کۆببنەوە.
ماوەی 20 رۆژە بابەتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق بووەتە پرسێکی سەرەکی ناو وڵات و بەرپرسان و خەڵکیش باسی ئەم بابەتە دەکەن.
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندیی ئابووریی داڤۆس لەسەر ئەو بابەتە قسەیکرد و رایگەیاند، دەبێت لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و گوتی "داوای ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان ئاماژەی بێوەفایی یان دووژمنایەتی نییە، بەڵکو زیاتر کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان وەک پێشێلکاریی سەروەریی وڵاتەکەیان دەیبینن. ئەم پرسە زۆر هەستیارە و دەبێت لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و پێویستە ئەو راستییە قبووڵ بکرێت کە سەروەریی و سەقامگیریی هەمیشەیی عێراق ناوەڕۆکی ئەم دیالۆگە پێکدەهێنێت".
رێکخراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ راگه‌یێنراوێكی له‌باره‌ی دۆخی خۆپیشاندانی عێراق بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌كوژرانی 12 خۆپیشانده‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دەکات.
راگه‌یێندراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ
- تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە
- ئەم هەفتەیە 12 کەس لە بەغدا، بەسرە، کەربەلا و دیالە کوژراون
- خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراون، بریندارکراون و ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانیش ئەشکەنجەدراون
لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانەوە زیاتر لە 600 کەس کوژراون
خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه كه موقته‌دا سه‌در داوای ده‌كات له‌لایه‌ن ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە شیعه‌کانی دیکەوە پشتگیری دەکرێت و چه‌ند رۆژێكه له راگەیاندنەکاندا داوای به‌شداریكردنی زۆرترین خەڵکی تێداده‌كه‌ن.
زیاتر بخوێنەوە